بەرگریی شارستانیی سۆران: پێشبینی دەکەین تەرمی ئاڤێستا هێشتا لەژێر ئاودا بێت

13-04-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، ئەمڕۆ زیاتر لە 250 کارمەندی هەولێر، سۆران و ئاکرێ بەردەوام بوون لە گەڕان بەدوای تەرمی ئاڤێستادا، بەڵام پێشبینی دەکەن تەرمەکەی هێشتا لەژێر ئاودا بێت.
 
رۆژی یەکشەممە، 13ـی نیسانی 2025، کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە هەوڵەکانمان بۆ دۆزینەوەی ئاڤێستا بەردەوامین، بەڵام بەهۆی ساردیی رووبارەکە تاوەکو نزیکەی دوو هەفتە تەرمەکە دەمێنێتەوە و ئاوەکە هەڵی نادات، بۆیە پێشبینی دەکەین تەرمی ئاڤێستا هێشتا لەژێر ئاو بێت."
 
وەک بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێت، هەفتەی یەکەمیان تێپەڕاندووە و خەریکن پێدەنێنە هەفتەی دووەم، ئەمڕۆ 64 تیمی هەولێر، سۆران، ئاکرێ، بەغدا و پارێزگای سەلاحەدین کە زیاتر لە 250 کارمەند بوون لە گەڕان بەردەوام بوون.
 
ئاڤێستا یوسف بەرزنجی، تەمەن 27 ساڵ، دانیشتووی هەولێر، کاژێر 09:50ـی بەیانیی رۆژی 5ـی نیسانی 2025 کەوتە نێو رووباری تەنگاتوور لە قەزای مێرگەسۆر و تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤیدیۆکە: گوتاری لویس ساکۆ لە رێوڕەسمی نزای نیشتمانی

لویس ساکۆ داوای گۆڕینی پرۆگرامەکانی وانەی ئایینی دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی نیسانی 2025 لە چالاکییەکانی "رۆژی نزای نیشتمانی" لە هەولێر، پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان داوای پێداچوونەوەی بە پرۆگرامەکانی خوێندنی ئایینی کرد، جەختی لەوە کردەوە، کێشە لە خودی ئایینەکاندا نییە، بەڵکو لە بەکارهێنانیاندایە بۆ مەرامی سیاسی و ئابووری. هاوکات ستایشی هەڵوێستی سەرۆک بارزانیی کرد بەرامبەر کریستیانەکان لەکاتی هێرشی داعشدا