لە هەولێر نزای نیشتمانی بەڕێوەدەچێت؛ کەسایەتییە ئایینی و سیاسییەکان کۆدەکاتەوە

23-04-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەمڕۆ رێوڕەسمی (رۆژی نزای نیشتمانی) لە هەولێر بەڕێوەدەچێت، رێوڕەسمەکە لەژێر لۆگۆی داربەڕوویێک کە رەنگەکانی ئاڵای کوردستانی لەسەر نەخشێنراوە سازکراوە.
 
سەرۆک مەسعود بارزانی و نزیکەی 600 سەرکردە و بەرپرسی هەرێمی کوردستان و وڵاتان بەشدار دەبن. ناونیشانی رۆژی نزای نیشتمانی "بەرەو یەکبوون لە باوەڕدایە"ـیە، سێ رۆژ دەخایێنێت.
 
نزای نیشتمانی چییە؟
 
(The National Prayer Breakfast) یان (رۆژی نزای نیشتمانی) رۆژێکە بۆ رێزگرتن و یادکردنەوەی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە و ئایینە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان. رێوڕەسمەکە لە کاژێر 7:00ـی بەیانی دەستپێدەکات و تاوەکو ئێوارە بەردەوام دەبێت، لە رۆژی نزای نیشتمانی دا جگە لە نزا، گوتاریش پێشکێش دەکرێن. 
 
ئامانجی (رۆژی نزای نیشتمانی)، یەکڕیزی و رێزگرتنی باوەڕدارانی ئایینە جیاوازەکان و ئازادی ئاینییە، هەروەها پێکەوەژیان و کۆکردنەوەی سەرکردە و کەسایەتیی ئایینی و دەنگە رووحانییەکانە.
 
(رۆژی نزای نیشتمانی) بۆنەیەکی ساڵانەیە لە واشنتن دی سی دەکرێت، بە شێوەیەکی ئاسایی لە یەکەم پێنجشەممەی مانگی شوبات، بەڵام لە وڵاتان بەپێی کاتی دیاریکراوی خۆیان ساز دەکرێت. ئەم بۆنەیە سەرکردە سیاسییەکان، دیپلۆماتکاران و کەسایەتییە ئایینییەکان لە سەرتاسەری جیهان کۆدەکاتەوە.
 
 
ئەم زانیارییانە لەبارەی رۆژی نزای نیشتمانی بزانە:
 
- لە ساڵی 1953 لە سەردەمی سەرۆکایەتیی دوایت ئایزنهاوەر دەستیپێکردووە. بە شێوەیەکی نەریتی لەلایەن ئەندامانی کۆنگرێسەوە میوانداری دەکرێت، لەلایەن رێکخراوێکی مەسیحی بەناوی دامەزراوەی هاوبەندی (The Fellowship Foundation) رێکدەخرێت.
 
- سەرۆکی ئەمریکا بەشێوەیەکی نەریتی ئامادە دەبێت و گوتار پێشکەش دەکات.
 
- بۆنەکە نوێژ، گوتار و دەرفەتی پەیوەندی و گفتوگۆ لەخۆ دەگرێت. مەبەست لێی پەرەپێدانی یەکڕیزی و یەکگرتووییە لە نێوان جیاوازییە سیاسی و ئایینییەکان.
 
- جیاواز لە رێوڕەسمی سەرەکی، چەندین کۆبوونەوە و بۆنەی لاوەکیش هەیە کە پێش و دوای بۆنەکە رێکدەخرێن. لە تەواوی دوو رۆژی  بۆنەکەدا، گفتوگۆ و دانیشتنی و دیپلۆماسی دەکرێن.
 
- لە ساڵی 2020، ناوی بۆنەکە گۆڕدرا بۆ "کۆبوونەوەی نوێژی نیشتمانی" لەلایەن کۆنگرێسەوە، بۆ دووبارە پێناسەکردنی رۆڵی بۆنەکە
زۆ جار بۆ مەبەستی دیپلۆماسی بەکاردەهێنرێت، بۆ دروستکردنی پەیوەندیی تایبەت لە نێوان سەرکردەکاندا.
 
لە هەرێمی کوردستان کێ بەشدار دەبێت؟
 
بەکۆی گشتی نزیکەی 600 کەس لە هەولێر بەشدار دەبن، لەنێوان 300 بۆ 400 یان تەنیا لە ئەمریکاوە هاتوون، مەسرور بارزانی دامەزرێنەر و ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری نزای نیشتمانییە، نادین ماینزا سەرۆکی رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ دانان و پشتیوانی لە ئازادی ئایینی ـش ئەندامی لیژنەی ئامادەکارە.
 
ماینزا کە پێشتر سەرۆکی کۆمیسیۆنی نێودەوڵەتی ئاینی بوو لە ئیدارەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند: "کوردستان ئەو شوێنەیە لە دڵم نزیکە، نیشتمانی وەکو مۆزایکی ئایین و نەتەوە جیاوازەکانە لەگەڵ مێژوویەکی جوانی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوانیان."
 
ئەو ئەندامی لیژنەی ئامادەکارەی رێوڕەسمەکە گوتیشی: "لەگەڵ بەردەوام ئەو ئاڵنگارییانەی کوردستان رووبەڕووی دەبێتەوە بەهۆی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، جێگەی خۆشحاڵییە بەشدار دەبم لە نزای نیشتمانی بۆ کۆکردنەوەی سەرکردەکانی کریستیان و ئایینی دیکە و باوەڕدارانی کۆمەڵگەکان، هەم لە ناوچەکە و هەم لە جیهاندا، بۆ ئەوەی نزا بۆ خەڵکی عێراق و ناوچەکە بکەین.''
 
لەو دوو رۆژدا سەرکردە و کەسایەتییە ئاینییەکان لە هەرێمی کوردستان، عێراق، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئەورووپا و ئەمریکا بەشداری تێدا دەکەن.
 
هاوکات بڕیارە رۆژی پێنجشەممە بەشداربووانی نوێژی نیشتمانی سەردانی مزگەوت، کەنیسە، پەرستگەی لالش و شوێنی ئاینی دیکەی سیمبوولی ئایینە جیاوازەکان بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێک لە زەویوزاری جووتیارانی کورد لە سنووری کەرکووک. وێنە: رووداو

عێراق لیژنەیەک بۆ جێبەجێکردنی یاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ پێکدەهێنێت و داوای نوێنەر دەکات

ئەرکی سەرەکی ئەم لیژنەیە، وەک لە نووسراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە، ئامادەکردنی رەشنووسی پڕۆژەی رێنماییەکانە بۆ ئاسانکاریی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە سێی ساڵی 2025، تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بەعسی هەڵوەشاوە و گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان.