رووداو دیجیتاڵ
بەبۆنەی کۆچی دوایی "هاوسەری شەهیدی میحراب ئایەتوڵڵا ئەلعوزما سەید محەممەد باقر ئەلحەکیم"، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی قسەی کرد و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستە کرد.
ئەمڕۆ هەینی، 13-01-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی "هاوسەری شەهیدی میحراب ئایەتوڵڵا ئەلعوزما سەید محەممەد باقر ئەلحەکیم" بە تەلەفۆن لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی قسەی کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی بەوبۆنەیەوە "پرسە و سەرەخۆشی لە سەید ئەلحەکیم و بنەماڵەی بەڕێزی ئەلحەکیم کرد و هاوسۆزی و هاودەردی لەگەڵیاندا دەربڕی". سەرۆکی هەرێمی کوردستان "هیوای خواست یەزدانی مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت."
وەک لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دا هاتووە، عەممار حەکیم "سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەی بەڕێزی ئەلحەکیمی بۆ پەیوەندی و هاوبەشیی بەڕێزیان لە خەم و پرسەکەیاندا، بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دووپاتکردەوە."
دەقی پەیامی سەرەخۆشییەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 13-01-2023 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز سەید عەممار ئەلحەکیم، سەرۆکی ڕەوتی ئەلحیکمەی نیشتمانی، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو هاوسەری شەهیدی میحراب ئایەتوللا ئەلعوزما سەید محەمەد باقر ئەلحەکیم، پرسە و سەرەخۆشی لە سەید ئەلحەکیم و بنەماڵەی بەڕێزی ئەلحەکیم کرد و هاوسۆزی و هاودەردی لەگەڵیاندا دەربڕی.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، هیوای خواست یەزدانی مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
لای خۆیەوە، بەڕێز سەید عەممار ئەلحەکیم سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەی بەڕێزی ئەلحەکیمی بۆ پەیوەندی و هاوبەشیی بەڕێزیان لە خەم و پرسەکەیاندا، بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دووپات کردەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ