رووداو دیجیتاڵ
بەگریی شارستانیی هەولێر رایدەگەیێنێت، بەیانی ئەمڕۆ دوو کەس بەهۆی لافاوەوە کارەبا دەیانگرێت، بەڵام تەندرووستیان باشە.
سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدایی رووداوی راگەیاند، دوای ئەوەی لە بەشێک لە گەڕەک و شەقامەکانی شاری هەولێر لافاو دروست بوو، لە چایخانەی بایز دوو کەس بەهۆی کۆبوونەوەی ئاو لەو شوێنە کارەبا دەیانگرێت، بەڵام تەندروستیی هەردووکیان باشە و سەلامەتن.
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئەوەی خستەڕوو کە لە ترافیک لایتی ئەنجوومەنی وەزیران شەش ئۆتۆمبێل ژێر ئاو کەوتوون، ئۆتۆمبێلی حکومییشیان تێدایە، لە هەندێک گەڕەکیش ئاو چووەتە نێوماڵان بە تایبەت لە گەڕەکەکانی سێتاقان، گڵکەند، هەولێری نوێ، سێبەردان و ناحیەی بەحرکە.
هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە 13-01-2022 پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، "تکایه له پێناو سهلامهتیی خۆتان و گهیشتنی تیمهکانمان بۆ شوێنی پێویست، ئەگەر کاری زۆر گرنگتان نهبێت، هاتووچۆتان سنووردار بکهن."
لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگدا بۆ سێیەم جارە لە هەولێر لافاو دروست دەبێت، لافاوی یەکەم نزیکەی شەش ملیار دینار زیانی بە ژێرخانەکان و هاونیشتمانیان گەیاندووە. لە لافاوی دووەمیشدا 12 هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا کە تەرمی دانەری دە مانگ تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە. هەروەها نزیکەی 21 ملیار دینار زیان بە ژێرخانەکانی شارەوانی و رێگەوبانی میریی هەروەها موڵک و ماڵی هاونیشتمانییان گەیشتووە. تاوەکو زیانی لافاوەکەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاو نەکراوەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ