جۆرجیا کۆنسوڵخانەى شانازی لە هەولێر دەکاتەوە

12-12-2022
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

باڵیۆزی جۆرجیا لە عێراق دەڵێت، بەنیازن کۆنسوڵخانەى شانازیی لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان و پارێزگاى بابل بکەنەوە؛ دەشڵێت: "نزیکەى سێ هەزار رەوەندى جۆرجی لە عێراقن بەتایبەت لە پارێزگاى دهۆک."
 
زازا کاندلاکى، باڵیۆزى نائامادەى جۆرجیا لە عێراق رایگەیاند، وڵاتەى دەیەوێت کۆنسوڵخانەی شانازی لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان و پارێزگاى بابل بکاتەوە، ئەوەش دوای تەواوبوونى رەزامەندییە فەرمییەکان بۆ کردنەوەیان. 
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە زازا کاندلاکى سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆببێتەوە بەمەبەستی جێبەجێکردنی کاروبارەکانی کردنەوەی کۆنسوڵخانەی وڵاتەکە.
 
ئەو گوتانەى بەرپرسەکەى جۆرجیا لە میانى کۆبوونەوەیەکدا بوو لەگەڵ لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق و فوئاد حوسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق لە بەغدا.

 

12ى کانوونى یەکەمى 2022، وەزارەتى دەرەوەى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، لەو دیدارەدا زازا کاندلاکى، باڵیۆزى نائامادەى جۆرجیا لە عێراق ئاماژەى بەوەداوە کە نزیکەى سێ هەزار رەوەندى جۆرجى لە عێراقن، کە ژمارەیەکی زۆریان لە پارێزگای دهۆکن و داوا لە وڵاتەکەشی دەکات بۆ پەلەکردن لە کردنەوەى باڵیۆزخانەى جۆرجیا لە بەغدا.
 
43 کۆنسوڵخانە، نووسینگەی کۆنسوڵخانە، نووسینگەی باڵیۆزخانە و ئاژانسی هاریکاری نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستاندا هەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.