لافاو زیانی گەیاندووەتە دەیان حەوزی ماسی لە گەرمیان

12-12-2018
هەڵۆ محەممەد
هەڵۆ محەممەد
خاوەن حەوزەکان داوا دەکەن حکومەت قەرەبوویان بکاتەوە
خاوەن حەوزەکان داوا دەکەن حکومەت قەرەبوویان بکاتەوە
نیشانەکردن گەرمیان باران
A+ A-

رووداو-کەلار

بە دەیان حەوزی ماسی لە گەرمیان و گەرمەسێر لە باشووری کوردستان، لە ئەنجامی لافاوەکەی سەرەتای ئەم هەفتەیە زیانیان بەرکەوتووە، ماسی بەشێک لە حەوزەکان بە تەواوی لەنێو چوون.


خاوەن حەوزەکانی بەخێوکردنی ماسی داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، تاوەکو بە هانایانەوە بچێت و بەشێک لە زیانەکانیان کە خۆ لە چەندین ملیار دینار دەدات، قەرەبوو بکاتەوە. قایمقامی کەلاریش داوا لە زیانلێکەوتووان دەکات بە نووسراوی فەرمی داوای قەرەبووکردنەوە بکەن.  

بارانه‌ به‌خوڕه‌كه‌ی گەرمیان بووه‌ هۆی دروستبوونی لافاو له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان، لافاوه‌كه‌ش بێ زیان نه‌بوو و پردی ده‌ره‌دۆینی نزیك گوندی بانیخێڵانی رووخاند و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ رێگای هاتووچۆی له‌ نێوان كه‌لار و ده‌ربه‌ندیخان پچڕاند.

وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ لیژنه‌یه‌كی بۆ چاکكردنه‌وه‌ی پرده‌ رووخاوه‌كه‌ پێكهێنا بودجه‌ی پێویستی له‌ وه‌زاره‌تی دارایی بۆ وه‌رگرتوون.

یونس ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بە رووداوی راگەیاند: "بڕیارماندا له‌ سبه‌ینێوە ده‌ستبكه‌ین به‌لادانی ئه‌و به‌شه‌ رووخاوه‌ی پردەکە و هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌سه‌ر هێڵن، نازانین چه‌ندی تێده‌چێت به‌ڵام ته‌نده‌رین و خه‌مڵاندی بۆده‌كه‌ین و ده‌رده‌كه‌وێت".

لافاو زیانی ماده‌ی به‌ نۆ كارگه‌ی چه‌و و لم و كارگه‌یه‌كی قیر گه‌یاندووە ، شۆفڵێك و دوو ئۆتۆمبێڵی بارهەڵگریش ژێرئاو كه‌وتن. عوسمان حه‌مه‌ سه‌عید خاوه‌نی كارگه‌ی قیری بێشكان دەڵێت "250 هه‌زار دۆلار زیانمان به‌ركه‌وتووه‌ 50% كارگەکە‌ ئاو بردوویه‌تی. تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی گه‌رمیان 7 كه‌سیان له‌ خنكان رزگاركرد كه‌ كرێكار و شۆفێری كارگه‌كانی چه‌وولم بوون".

لافاو به‌شێك له‌ ترۆمپاكانی وێستگه‌ی دابه‌شكردنی ئاوی شارۆچه‌كه‌ی باوه‌نووری بردووه‌ بۆیه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك دانیشتووانی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ بێ ئاوی خواردنه‌وه‌ ده‌مێننه‌وه. به‌پێی ئاماری كه‌شناسی گه‌رمیان، رێژه‌ی باران بارینی زستانی ئه‌مساڵ به‌مشێوه‌یه بووە.

-كه‌لار  270 ملیم

-باوه‌نور 292 ملیم

-مه‌یدان  334 ملیم

- خانه‌قین 195 ملیم 

- كفری 195 ملیم

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە