رووداو دیجیتاڵ
لە دوو رووداوی هاتووچۆ لە سنووری ئیدارە راپەڕین، کەسێک گیانی لەدەستدا و دووی دیکەش برینداربوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 12ـی تشرینی دووەمی 2023، عەلی عەبدوڵڵا، گوتەبێژی هاتووچۆی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ کاژێر 05:00ـی ئێوارە بەهۆی وەرگەڕانی ماتۆرسکیلێکی دوو تەگەری لە گوندی تووەسوورانی سەر بە قەزای پشدەر، شۆفێری ماتۆرسکیلەکە بە ناوی هێدی ئەحمەد، تەمەن 21 ساڵ گیانی لەدەستداوە.
رووداوی دووەمیش کاژێر 06:00ـی ئێوارە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تاکسی نیسان کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و لە رێگەی سەرەکی لایداوە و وەرگەڕاوە، لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکە، دوو کەس برینداربوون کە باوک و کوڕن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ