وەزارەتی خوێندنی باڵا: هەفتەى داهاتوو زانکۆلاین کارا دەکرێت

12-09-2022
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا داوا لە خوێندکارانی 12ـی ئامادەیی دەکات سەردانی قوتابخانەکانیان بکەن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ [یوزەرنەیم و پاسوۆردەکانیان]. گوتیشی: هەفتەى داهاتوو زانکۆلاین بۆ دەرچووانى 12ـى ئامادەیى کارا دەکرێت.
 
رۆژی دووشەممە 12-9-2022، عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: وەزارەت ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕی بۆ سەرجەم دەرچووانى 12ـى ئامادەیى ئامادە کردووە و ئاراستەى وەزارەتى پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى ئەزموونەکان کراوە.
 
بۆ ئەوەی خوێندکاران بتوانن فۆرمی زانکۆلاین پڕبکەنەوە وەزارەتی خوێندنی باڵا داوا دەکات خوێندکاران سەردانی قوتابخانەکانیان بکەن و ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ وەربگرن. 
 
عەباس ئەکرەم گوتی: "خوێندکاران لە رۆژی سێشەممەوە دەتوانن سەردانى خوێندنگەکانیان بکەن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕەکەیان. پێویستە بەباشى بیپارێزن، چونکە دواتر لە رێگەى ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕەوە دەتوانن زانکۆلاین پڕبکەنەوە."
 
لەبارەی وادەی کاراکردنی سیستمی زانکۆلاین، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا گوتی: "سەرەتاى هەفتەى داهاتو زانکۆلاین بۆ دەرچووانى 12ـی ئامادەیى کارا دەکرێت" و پێش کاراکردنیشى لە راگەیێندراوێکى رۆژنامەڤانییدا وردەکارییەکەى بۆ دەرچووان دەخرێتەڕوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانەی تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە.

لە سێ رووداوی هاتووچۆدا لە ورمێ 10 کەس بریندار بوون

لەسەر رێگەی ورمێ-سەڵماسی سەر بە پارێزگای ورمێ 10 کەس بە رووداوی هاتووچۆ بریندار بوون؛ بەڕێوەبەری گشتیی خاچی سووری پارێزگاکە دەڵێت، رووداوەکان بەهۆی بارانبارینەوە بوون.