رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان شەڕە تەقە لە نێوان دوو بنەماڵەدا روویدا و بەهۆیەوە پێنج کەس بریندار بوون.
رووداوەکە درەنگیی شەوی پێنجشەممە، 10ـی نیسانی 2025، لە گەڕەکی کۆپەراتیفی سەر بە شارۆچکەی بسمیل روویدا.
بەپێی زانیارییەکان بەهۆکارێکی نادیار سەرەتا دەمەقاڵی لە نێوان چەند کەسێکی دوو بنەماڵە روویدا. دواتر سەری کێشاوە بۆ شەڕە تەقە، بەو هۆیەوە پێنج کەس بریندار بوون.
دوای رووداوەکە، تیمەکانی تەندروستی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکانیان گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە، هێزە ئەمنییەکانیش رێوشوێنی ئەمنییان گرتەبەر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ