رووداو دیجیتاڵ
لە شارۆچکەی قامووشان لە پارێزگای قەرسی باکووری کوردستان، شوانێکی تەمەن 16 ساڵ بە هەورە برووسکە گیانی لەدەستدا.
مێرمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵ بە ناوی "ی. گ." لە لەوەڕگەکانی گوندی قوربانچایر سەر بە شارۆچكەی قامووشان مەڕ و ماڵاتی دەلەوەڕاند، کاتێک هەورە برووسکە لێی دا.
دوای ئەوەی شوانەکانی دیکە، خەڵکی گوندەکەیان لە رووداوەکە ئاگادار کردەوە، تیمەکانی تەندروستی گەیشتنە شوێنەکە و پشکنینان کرد و دەرکەوت شوانەکە گیانی لەدەستداوە.
تەرمی شوانە مێرمنداڵەکە بەمەبەستی ئەنجامدانی توێکاری گوازراوەتەوە نەخۆشخانەی دەوڵەت لە شارۆچکەی قامووشان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ