رووداو دیجیتاڵ
هاونیشتمانییەکی کۆچەریی خەڵکی شاری گیەڵان لە پارێزگای کرماشان بەهۆی هەورەبرووسکە گیانی لەدەستدا.
شەیدا نووربەخش، جێگری قایمقامی گیەڵان رایگەیاند: ئێوارەی دووشەممە (4-3-2024) لە ناوچە شاخاوییەکانی ناوچەی سومار هەورەبرووسکە لە هاونیشتمانییەکی کۆچەری داوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
ئەو هاونیشتمانییە تەمەنی 50 ساڵ بووە و خەریکی بەخێوکردنی مەڕوماڵات بووە.
شەیدا نووربەخش داوای لە خەڵکی گوندنشین کرد لە کاتی هەورەبرووسکەدا لە ناوچە شاخاوییەکان هاتووچۆ نەکەن، چونکە بەهۆی بارودۆخی جوگرافی ناوچەکەوە ئەگەری برووسکە و زەرەر و زیانی گیانی هەیە.
دەشڵێت "لەو کاتانەدا کە دەبارێت، لە شوێنی سەر داپۆشراودا بمێننەوە و لە بن دار و بەرد و کەپری ئاسن رانەوەستن."
لە ناوچەی گیەڵاندا نزیکەی هەشت هەزار کۆچەری دەژین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ