وەزارەتی ناوخۆ: کەس لەسەر پێنەدانی زانیاری بە تیمەکانی سەرژمێری سزانادرێت

دوێنێ کاژێر 12:42
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن سەرژمێری 2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رەتیدەکاتەوە هەرکەسێک زانیاری هەڵە بە تیمەکانی سەرژمێری بدات یان زانیارییان پێنەدات، بە حەوت ساڵ زیندانی و 10 ملیۆن دینار سزا بدرێت. 
 
لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، دەنگۆ و زانیاری جیاواز لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەندێک سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاودەکرێنەوە لەبارەی ئەو کەسانەی بەشداری پرۆسەی سەرژمێریی ناکەن، یاخود زانیاریی هەڵە دەدەنە تیمەکانی سەرژمێری، لەوانە هەر کەسێک زانیاری هەڵە بدات، سزاکەی حەوت ساڵ زیندانی و 10 ملیۆن دینارە.
 
لەوبارەوە، بەشی بەرەنگاربوونەوەی پڕوپاگەندەکان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیێندراوێکدا، هەموو ئەو  دەنگۆ و زانیاریانە رەتدەکاتەوە و دەڵێت: "ناڕاستن و هیچ بنەمایەکیان نییە." 
 
بەشەکە بە پێویستی دەزانێت هەموو بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکۆڵینەوە لە زانیارییەکان بکەن. بەئاگابن لەو پڕوپاگەندانەی لەماوەی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان بڵاودەکرێنەوە و دەڵێ "گرنگە تەنیا لە سەرچاوەی فەرمیی زانیارییەکان دەستبخەن."
 
پرۆسەی سەرژمێریی گشتی دانیشتووان دوای 37 ساڵ بۆ یەکەمجار لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە یەک کاتدا دەکرێت. دوێنێ قۆناخە گرنگەکەی سەرژمێری دەستیپێکرد و ئەمشەو  کاژێر 12:00 کۆتایی دێت. لەو قۆناخەدا زانیاری تۆماری خێزانی وەردەگیرێت و ئەو زانیاریانەشی لە بارەی تۆماری خێزان لە 16 بۆ 19ـی مانگ وەرگیراون، پشتڕاستدەکرێنەوە.

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو بژمێر لە کەرکووک خێزانێک لە سەرژمێری تۆمار دەکەن. وێنە: رووداو

کوردانی کەرکووک لە ئەورووپاوە بە لێشاو گەڕاونەتەوە بۆ بەشداری لە سەرژمێری

ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی دیاسپۆرانشین بۆ خۆتۆمارکردنیان لە پرۆسەی سەرژمێری گەڕاونەتەوە کەرکووک. دیار کوێخا یەکێکە لەو کوردانە کە 20 ساڵە لە ئەڵمانیا نیشتەجێیە و بۆ سەرژمێری گەڕاوەتەوە