رووداو دیجیتاڵ
بەپێی ئەنجامەکانی کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان - سووریا (پەدەکەسە) 29 کەس بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی ئەو حیزبە هەڵبژێردران.
کۆمیتەی ناوەندیی ئەنەکەسە لە یەکەم کۆبوونەوەی خۆیدا ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سکرتێری پارتەکەیان هەڵدەبژێرن.
پارتی دیموکراتی کوردستان - سووریا (پەدەکەسە) لە ساڵی 1957 وەکو یەکەمین پارتی کوردستانی لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا دامەزراوە و رۆژی شەممە، (10-6-2023) لە هەولێر دوازدەیەمین کۆنگرەی خۆی بەست.
سهرۆك بارزانی بهشداری له كۆنگرهی 12ـی پارتەکە کرد و رایگەیاند "رێگهی تێكۆشانی گهل، دوورودرێژە و ئهوانهی دهبنه كۆسپ لەبهردهم دهستكهوتهكان، باجهكهی دهدهن".
نزیکەی 200 ئەندام کە 49ـیان ئەندامی سەرکردایەتیی پارتەکە بوون، لە 12ـەیەمین کۆنگرەی پەدەکەسە بەشدار بوون کە سەر بە هەرێمەکانی جزیرێ، کۆبانێ و عەفرینی رۆژئاوای کوردستان، هەروەها شارەکانی دیمەشق و حەلەبی سووریا بوون.
هەر لە کۆنگرەکەدا نوێنەری پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان لە هەرێمی کوردستان، باکووری کوردستان و ئەوروپاش لە بەشدار بوون.
دوایین کۆنگرەی پەدەکەسە لە نیسانی 2014 لە هەولێر بەسترابوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ