فەلاح مستەفا: ئابووریی تەوەرێکی سەرەکیی گفتوگۆکانی نێچیرڤان بارزانییە لە ئیمارات

12-06-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
فەلاح مستەفا: ئیمارات و وڵاتانی دیکەی عەرەبیش ئێستا لەگەڵ ئەوەن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق بەرەو پێش ببەن
فەلاح مستەفا: ئیمارات و وڵاتانی دیکەی عەرەبیش ئێستا لەگەڵ ئەوەن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق بەرەو پێش ببەن
نیشانەکردن سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئیمارات
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئیمارات بە درێژەی سیاسەتیی هەرێمی کوردستان بۆ پەیوەندیی باش لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی ناودەبات و دەڵێت، پەیوەندیی ئابووریی و هانی وەبەرهێنەرانی ئیمارات، سەرەکیترین تەوەرەکانی گفتوگۆکانی نێچیرڤان بارزانییە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە.
 
فەلاح مستەفا، راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئامانجی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئیمارات بە هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداوی راگەیاند: "هەرێمی کوردستانیش یەکێکە لە یاریکەرەکانی ناوچەکە، عێراق و هەرێمی کوردستان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رۆڵێکیان هەیە و راوبۆچوونی خۆیان هەیە لەبارەی ئەو پرسانەی کە هەن. هەرێمی کوردستان خوازیاری کرانەوەیە بەڕووی وڵاتانی دەورووبەر و لە ئاستی جیهانیش.هەرێمی کوردستان و ئیمارات پەیوەندییەکی لەمێژینەیان هەیە و بۆ بەردەوامیدان بەو پەیوەندییانە و بۆ ئاڵوگۆرکردنی بیروڕا و زیاتر بەرەوپێشبردنی ئەو پەیوەندیانە ئەمجۆرە سەردانانە بە پێویست دەزانێت"..
 
فەلاح مستەفا جەختی لەوەکردەوە کە ئەم سەردانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی جێنشینی ئەبوزەبی بووە و "بۆ ئەوەیە لە نزیکەوە ئەو پرسانە تاوتوێ بکرێن کە جێگەی بایەخ و لە بەرژەوەندیی هەردوولان وەک پرسی سیاسی، ئاسایش، ئابووری و دۆخی عێراق و ناوچەکە بە گشتی و سوود وەرگرتن لە ئیمارات و خوێندنەوەی ئەوان بۆ دۆخی ناوچەکە".
 
لەوەڵامی ئەوەی کە ئیمارات دەیەوێت لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە بێتەوە نێو عێراق و ململانێ سیاسییەکان کە لە 2008ـەوە پەیوەندیی لەگەڵ عێراق پچڕاوە، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی: "ئێمە وەک هەرێمی کوردستان هەر لە سەرەتاوە بەڕووی وڵاتانی عەرەبی کرابووینەوە و هانی وڵاتانی عەرەبیمان دەدا کە هەم لە بەغدا باڵیۆزخانەیان هەبێت و هەم لە هەرێمی کوردستان کۆنسوڵخانەی خۆیان بکەنەوە. بوونێکی بەهێزیان لە عێراق هەبێت و لەگەڵ عێراقیش پەیوەندییەکانیان ببەنە پێش".
 
فەلاح مستەفا هەروەها گوتی: "ئیمارات و وڵاتانی دیکەی عەرەبیش ئێستا لەگەڵ ئەوەن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق بەرەو پێش ببەن بەڵام ئەوە زیاتر لەسەر عێراق دەوەستێت کە تاوەکو چەند عێراق ئامادەیە بۆ ئەوە و سەردانی جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش بۆ باڵیۆزخانەی عێراق لە ئیمارات لەسەر ئەوەبوو کەوا بزانێت دۆخی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئیمارات لە چ ئاستێکدایە".
 
سەبارەت بە پەیوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ ئیمارات فەلاح مستەفا گوتی: "گومان لەوەدا نییە کاتێک پەیوەندیی بەهێز لەڕووی سیاسییەوە هەبێت، رێگە خۆشکەر دەبێت بۆ پەیوەندیی ئابووریی بەهێز و هەندێکجاریش بە پێچەوانەوەیە. ئێمە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی بوونی یاسایەکی هاندەری وەبەرهێنان، ئارامی و سەقامگیریی و ئەو پێشوازییەی هەرێمی کوردستان لە وەبەرهێنەرانی دەکات، زەمینەیەکی باشمان هەیە بۆ ئەوەی وڵاتانی جیهان بێن و لێرە وەبەرهێنان بکەن. ئێمە لەگەڵ بەغداش لە پەیوەندیدا دەبین بۆ ئەوەی هانی بەغدا بدەین لەڕووی دابینکردنی ڤیزا، یاسای وەبەرهێنان و دەستنیشانکردنی کارە لەپێشینەکان ، هاندانی وەبەرهێنەران و سیستەمێکی بانکیی دروست تاوەکو جێگەی متمانەبێت بۆ وەبەرهێنەران و ئاسانکارییان بۆ بکات. پەیوەندیی ئابووریی و هاندانی وەبەرهێنەرانی ئیماراتی بۆ وەبەرهێنان لە کوردستان و عێراق تەوەرێکی سەرەکیی سەردانەکەیە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سودانی و فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە رێوڕەسمى یادى 100 ساڵەى دامەزراندنى وەزارەتى دەرەوەى عێراق

سوودانى: وەزارەتى دەرەوە راسپێردراوە بەدواداچوون بۆ هەڕەشەکانى ئیسرائیل لەسەر عێراق بکات

محەممەد شیاع سوودانى دەڵێت، "رژێمى زایۆنى بە پاساوى بێ بنەما، هەڕەشەى لە عێراق کردووە و ئەوەش وایکرد، ئێمەش جەخت لەوە بکەینەوە کە نابێت عێراق بکرێتە شوێنێک هیچ هێرشێکی لێوە بکرێت. داوامان لە وەزارەتى دەرەوەش کردووە بەدواداچوون بۆ دۆسیەى هەڕەشەکەى زایۆنى بکات."