رووداو دیجیتاڵ
دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی لەگەڵ محەممەد بن زاید، جێنشینی ئەبوزەبی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ئاماژەی بە نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە کردووە دەڵێت، باسیان لە بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هاوئاهەنگییەکانیان، ئاشتی لە ناوچەکە و هەندێک بابەتی دیکەی جێی بایەخی هەردوولا کردووە.
هاوکات لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، "سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى ئيمارتى كرد بۆ يارمه‌تييه مرۆيييه‌كانى، به‌تايبه‌تيش دوايين يارمه‌تييان به ناوى ده‌ستپێشخه‌ريى خاتوو شێخه فاتيمه بنت موباره‌ك كه تيايدا هه‌زاران قورچکی ڤاكسينى دژه‌كۆرۆناى پێشكه‌ش به ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان كرد، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ رۆڵى مانگى سوورى ئيماراتى و كۆنسوڵى گشتيى ئيمارات له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى."
شێخ محه‌ممەد بن زايد ئال نهيان، جێنشينى ئه‌بو زه‌بى و جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه چه‌كداره‌كانى ئيمارات، له كۆبوونه‌وه‌يدا له‌گه‌ڵ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق و خواستى بره‌ودانى به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراونكردنى بواره‌كانى هاوبه‌شى و هاريكارى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه."
بەپێی راگەیێندراوی فەرمیی ئیماراتیش لەبارەی کۆبوونەوەکە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەممەد بن زاید لە بوارەکانی ئابووری، وەبەرهێنان و گەشەسەندن، تەندروستی و مرۆیی گفتوگۆیان کردووە.
نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كردووەتەوە كە "هه‌رێمى كوردستان به زه‌مينه‌ى له‌بارى بۆ وه‌به‌رهێنان، ئاماده‌يه هه‌موو ئاسانكارييه‌ك پێشكه‌ش به وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى ئيماراتى له هه‌موو كه‌رت و بواره‌كاندا بكات و پێشوازى له كۆمپانيا ئيماراتييه‌كان و كار و پرۆژه‌كانيان ده‌كات."
له‌باره‌ى دۆخى ناوچه‌كه‌شەوە، لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "هه‌ردوولا هاوڕابوون كه هاوبه‌شى هاريكاريى وڵاتانى ناوچه‌كه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و نه‌هێشتنى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و تووندڕه‌وى و بره‌ودان به بواره‌كانى په‌ره‌پێدان له هه‌موو كه‌رته‌كاندن پێويسته، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌يى و رۆڵى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئيماراتيان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه به گرنگ زانى."
له‌باره‌ى دۆخى ناوچه‌كه‌شەوە، لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "هه‌ردوولا هاوڕابوون كه هاوبه‌شى هاريكاريى وڵاتانى ناوچه‌كه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و نه‌هێشتنى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و تووندڕه‌وى و بره‌ودان به بواره‌كانى په‌ره‌پێدان له هه‌موو كه‌رته‌كاندن پێويسته، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌يى و رۆڵى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئيماراتيان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه به گرنگ زانى."
دەقی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە کە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە:
به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نهيان، جێنشينى ئه‌بو زه‌بى و جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه چه‌كداره‌كانى ئيمارات، له كۆبوونه‌وه‌يدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق و خواستى بره‌ودانى به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراونكردنى بواره‌كانى هاوبه‌شى و هاريكارى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2021/6/12 به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز باڵیۆزی عیراق له ئه‌بو زه‌بى به‌ڕێوه چوو، هه‌ردوولا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيمارات له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى سياسى و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عيراق، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى هه‌مه‌لايه‌نه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌شيان تاوتوێ كرد.
سه‌رۆك نيچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له ئيمارات كرد بۆ هه‌ڵبژاردن و به‌ئه‌ندامبوونى له ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ماوه‌ى 2022 ـ 2023 كه به‌ڵگه‌ى متمانه‌ى جيهانه به سياسه‌ت و پێگه و رۆڵى گرنگى ئيمارات، هه‌روه‌ها ئاستى به‌رزى ديپلۆماسى و په‌يوه‌ندييه‌كان و كاريگه‌ريى ئيمارات له‌ڕووى هاريكارى و په‌ره‌پێدان له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى، نيشان ده‌دات.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى ئيماراتى كرد بۆ يارمه‌تييه مرۆيييه‌كانى، به‌تايبه‌تيش دوايين يارمه‌تييان به ناوى ده‌ستپێشخه‌ريى خاتوو شێخه فاتيمه بنت موباره‌ك كه تيايدا هه‌زاران دۆزى ڤاكسينى دژه‌كۆرۆناى پێشكه‌ش به ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان كرد، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ رۆڵى مانگى سوورى ئيماراتى و به‌ڕێز كونسولى گشتيى ئيمارات له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به زه‌مينه‌ى له‌بارى بۆ وه‌به‌رهێنان، ئاماده‌يه هه‌موو ئاسانكارييه‌ك پێشكه‌ش به وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى ئيماراتى له هه‌موو كه‌رت و بواره‌كاندا بكات و پێشوازى له كۆمپانيا ئيماراتييه‌كان و كار و پرۆژه‌كانيان ده‌كات.
له‌باره‌ى دۆخى ناوچه‌كه‌وه، هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه هاوبه‌شى هاريكاريى وڵاتانى ناوچه‌كه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و نه‌هێشتنى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و توندڕه‌وى و بره‌ودان به بواره‌كانى په‌ره‌پێدان له هه‌موو كه‌رته‌كاندا پێويسته، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌يى و رۆڵى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئيماراتيان له‌گه‌ل وڵاتانى ناوچه‌كه به گرنگ زانى.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ