کوردستان
ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی راپەڕین و ئەمبوڵانسێک تەرمێک دەگوازنەوە. وێنە، پەیجی پۆلیسی راپەڕین لە فەیسبووک
رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، تەرمی کەسێک گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ کە شوێنی وایەری کارەبا بە ملییەوە بووە.
رۆژی شەممە 12-2-2022، شۆڕش ئیسماعیل گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، هاونیشتمانییەک کە ناوی (و، ج ، ع)ـە و لەدایکبووی ساڵی 2004ـە و دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەرە، گیانی لەدەستداوە و شوێنی وایەر بە ملییەوە دیارە.
گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین گوتیشی، "دوای توێکاری بۆ لاشەکەی، دەرکەوت شوێنەواری وایەری کارەبا بە ملییەوە دیارە، بەگوتەی کەسوکارەکەی لەشوێنی کارەکەی لەناو بازاڕی سەنگەسەر خۆی خنکاندووە، بە مەبەستی هۆکاری راستەقینەی مردنەکەی تەرمەکە بەڕێکراوە بۆ پەیمانگەی دادپزیشکی سلێمانی."
شۆڕش ئیسماعیل باسی لەوەش کرد، تاوەکو ئێستا کەسیان بەهۆی رووداوەکەوە دەستگیرنەکردووە و گوتیشی، لە لێکۆڵینەوەی سەرتاییدان.
ئێوارەی رۆژی هەینی 11-2-2022، کچێک بە ناوی ( خ. ئـ . و ) تەمەن 17 ساڵان کە خوێندکاربوو لە ناحیەی سەنگەسەر گیانی لەدەستدا. گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین سەبارەت بەو رووداوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوتبوو، "دوای توێکاری بۆ لاشەکەی دەرکەوت کە شوێنەواری پەت بە ملییەوە هەیە و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتایەکانیش پێدەچێت بە پەت خنکابێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ