رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی دەنگۆی گۆڕانکاریی نێوخۆیی حیزبەکەی بڵاوکردەوە و سەرجەم ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە لەوبارەیەوە بڵاوکراونەتەوە.
ئەمین بابەشێخ، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەر بڕیارێک بدات لە رێگەی میدیای فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بڵاویدەکاتەوە و سەرجەم ئەو دەنگۆ و ھەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە کە باس لە گۆڕانکاری لە کارگێڕ و مەکتەبەکان دەکرێت دوورە لە راستییەوە."
ئەمین بابەشێخ ئەوەشی گوتووە کە "ھەر گۆڕانکاری و چاکسازییەک لە ئیدارە و حیزبدا بڕیاری لێبدرێت، لە بەرژەوەندیی کۆمەڵانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و گەشەپێدانی ئۆرگانەکانن، بە رێڕەوی حیزبیدا تێدەپەڕێت و لە مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتییەوە بۆ رای گشتی ئاشکرادەکرێت و بڵاودەکرێتەوە."
دەقی راگەیێندراوەکە:
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەر بڕیارێک بدات لە رێگای میدیای رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بڵاویدەکاتەوە و سەرجەم ئەو دەنگۆ و ھەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە کە باس لە گۆڕانکاری لە کارگێڕ و مەکتەبەکان دەکرێت دوورە لە ڕاستییەوە.
ھەر گۆڕانکاریی و چاکسازییەک لە ئیدارە وحزبدا بڕیاری لێبدرێت لە بەرژەوەندی کۆمەڵانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و گەشەپێدانی ئۆرگانەکانن، بە رێڕەوی حزبیدا تێدەپەڕێت و لە مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتییەوە بۆ رایگشتی ئاشکرادەکرێت و بڵاودەکرێتەوە.
لێرەوە داوا لە کەناڵەکانی راگەیاندن دەکەین بەرپرسیارانە و پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ ڕووداو وگۆڕانکاریەکان سیاسی وئیداری رێکخراوەیی یەکێتی بکەن.
ئەمین بابە شێخ
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ