رووداو ناوی کارمەندانی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاودەکاتەوە

11-08-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 
 
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ناوی ئەو کەسانەی رایگەیاند کە وەکو کارمەندی کۆمیسیۆن رۆژی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە گرێبەست لەگەڵ کۆمیسیۆن کاردەکەن.
 
بڕیارە لە 20-10-2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت.

 

 
کۆمیسیۆن دەڵێت، دەرچوونی ناوەکان لە رێگەی تیروپشکی ئەلیکترۆنییەوە بووە. ئەوانەی ناویان دەرچووە دواتر راهێنانیان لەسەر رێکارەکانی دەنگدان و میکانیزمەکانی پێدەکرێت.

د. عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە رووداوی گوت، "ئەمڕۆ دوای ئەوەی تیروپشکی ئەلیکترۆنی بۆ ئەو کەسانە کرا کە ناوەکانیان بۆ کارکردن لەگەڵ کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا، ناوەکان راگەیێندران."

ئەو بەرپرسەی کۆمیسیۆن ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، لە کۆی 176 هەزار و 573 کەس کە بۆ ئەو مەبەستە ناوەکانیان پێشکێشکردبوو، کۆمیسیۆن تەنیا پێویستی بە 42 هەزار کەسیان دەبێت.

لەبارەی پاداشتی دارایی بۆ ئەو کارمەندانە، عیماد جەمیل رایگەیاند، "هێشتا ئەو بڕە پارەیەی وەکو پاداشت دەدرێتە ئەو کارمەندانە دیارنییە و دواتر ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بڕیاری لەبارەوە دەدەن."

بۆ بەڕێوەچوونی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، 69 ملیار و 230 ملیۆن دینار تەرخانکراوە.
 
بڕیارە رۆژی 20ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنەکە بکرێت. 1198 بەربژێر وەکو سەربەخۆ، بەربژێری کۆتای پێکهاتە، لیستى پارت و هاوپەیمانێتییەکان ناوى خۆیان تۆمار کردووە.
 
لە هەرێمی کوردستان دوو ملیۆن و 899 هەزار و 578 دەنگدەر لە چوار پارێزگاکە کە چوار بازنەی هەڵبژاردنن، هەن، دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618 دەنگدەریان گشتی و 215 هەزار و 960 دەنگدەری تایبەتن. هەزار و 266 بنکە و 6 شەش هەزار و 318 وێستگەش هەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ئەوقاف: هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت خاوەنەکەی سزا دەدەرێت

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، لە زۆربەی هۆڵەکانی هەولێر و دەوروبەری زیاتر لە رۆژێک پرسە بەڕێوەدەچێت کە خۆی دەبێت یەک رۆژ بێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات: "هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت، خاوەنەکەی بە تووندی سزا دەدەرێت."