مەسرور بارزانی لە ئاکرێ بەردی بناخەی دووەم گەورەترین بازاڕی میوە لە کوردستان دادەنێت

11-06-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی قەزای ئاکرێ لە پارێزگای دهۆک دەکات و بەردی بناخەی عەلوەی هاوچەرخی قەزاکە دادەنێت، کە بە دووەم گەورەترین بازاڕی میوە لەسەر ئاستی کوردستان دادەنرێت. 30٪ـی پڕۆژەکە تەواوبووە و لە ماوەی سێ ساڵدا هەمووی تەواو دەکرێت.
 
د. دلاوەر بۆزۆ، قایمقامی قەزای ئاکرێ، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بڕیارە کاژێر 11ـی ئەمڕۆ سێشەممە، 11ـی حوزەیرانی 2024، مەسرور بارزانی، سەردانی قەزای ئاکرێ بکات و بەردی بناخەی بازاڕی سەوزە و میوەی هاوچەرخی ئاکرێ دابنێت.
 
پرۆژەی سەنتەرى بازرگانى و عەلوەى هاوچەرخی ئاكرێ لەسەر رووبەری 45 هەزار مەتر دووجا بە گوژمەی 22 ملیۆن دۆلار دروست دەکرێت، تاوەکو ئێستا 30٪ـی کارەکانی تەواو بووە و بڕیارە لە دوو ساڵی داهاتوودا تەواو بکرێت.
 
پڕۆژەکە بە دووەم گەورەترین عەلوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان دادەنرێت، دەکەوێتە سەر رێگەی سەرەکیی ئاکرێ - دهۆک. 
 
پرۆژەی سەنتەری بازرگانیی ئاکرێ "عەلوەی هاوچەرخی ئاکرێ" بە یەکێک لە پرۆژە پێشکەوتووەکانی کشتوکاڵ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق هەژمار دەکرێت، لە چەندین شوێن لەوانە دووکان، عەلوە، قەپان، کۆگا، رێستۆرانت، مارکێت، ساردکەرەوە، شوێنی خزمەتگوزاری لەوانە سەوزایی، پێکدێت. 
 
هەروەها بنکەی تەندروستی و ئاگرکوژێنەوە و نووسینگەی کارگێڕیی عەلوەی تێدایە.
 
پڕۆژەکە 19 دووکان و 20 کۆگا و 48 عەلوە و 11 ساردکەرەوە و ژمارەیەک قەپان و رێستۆرانتێک و بنکەیەکی ئاگرکوژێنەوە و شتی دیکە لە خۆ دەگرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ئەوقاف: هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت خاوەنەکەی سزا دەدەرێت

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، لە زۆربەی هۆڵەکانی هەولێر و دەوروبەری زیاتر لە رۆژێک پرسە بەڕێوەدەچێت کە خۆی دەبێت یەک رۆژ بێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات: "هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت، خاوەنەکەی بە تووندی سزا دەدەرێت."