بەڕێوەبەری پەروەردەی پشدەر: بینای سێ قوتابخانەکە بە باشترین کوالێتی نۆژەنکرایەوە

11-05-2024
ئەبوبەکر ئیسماعیل
نۆژەنکردنەوەی بینای سێ قوتابخانە لەلایەن دامەزراوەی ڤیژن ئیجوکەیشن لە قەڵادزێ
نۆژەنکردنەوەی بینای سێ قوتابخانە لەلایەن دامەزراوەی ڤیژن ئیجوکەیشن لە قەڵادزێ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

 
دوای سێ مانگ لە داخرانی دەرگەی قوتابخانەکەیان بەهۆی نۆژەنکردووە، قوتابییەکان بە دڵخۆشییەوە هاتوونەتەوە پۆلەکەیان و سەرسامن بەو گۆڕانکاریانەی لە بینای قوتابخانەکەیان کراوە.
 
ئالیا محەممەد، قوتابیێکی قوتابخانەکە بە رووداوی گوت ''پێشتر قوتابخانەکەمان زۆر ناخۆش بوو. موبەریدەیەکمان هەبوو لەکاتی پێکردنی تەقە تەقی دەهات و وانەکەمان بە باشی بۆ نەدەخوێنرا. ئێستا سپلیتیان بۆ داناوین و قوتابخانەکەمان زۆر خۆش بووە.''
 
هەناسە نەجم، قوتابێکی دیکە دەڵێ ''زۆر دڵخۆشم قوتابخانەکەمان وەها خۆش بووە. کورسیی دانیشتنەکان هەمووی نوێ کراونەوە، داتاشۆیان لە هەموو پۆلەکان بۆ داناوین، زۆر سوپاسیان دەکەین.''
 
ئەمڕۆ (شەممە، 11-5-2024) مەراسیمی رادەستکردنەوەی سێ قوتابخانە کە لەنێو یەک بینادان، بەڕێوەچوو. بینای قوتابخانەکە 28 ساڵ بوو دروستکرابوو، بە دابینکردنی تەواوی پێداویستییەکانی قوتابخانەیەکی سەردەم، لەسەر ئەرکی دامەزراوەی ڤیژن ئیجوکەیشن نۆژەن کراوەتەوە.
 
مەحموود حوسێن، بەڕێوەبەری پەروەردەی پشدەر بە رووداوی گوت ''سوپاسی ڤیژن ئیجوکەیشن دەکەین. ئەو بینایە کە سێ قوتابخانەی تێدایە بەباشترین کوالێتی بۆیان نۆژەنکردینەوە. شتێکی گەورەیە بۆ شارەکە و دەستخۆشیان لێ دەکەم.''
 
دامەزراوەی ڤیژن، ئیجوکەیشن لە ساڵی 2018 دامەزراوە و تاوەکو ئێستا سێ قوتابخانەی حکومییان لە بناخەوە دروستکردووە. 26 قوتابخانەی دیکەشیان لە هەرچوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان نۆژەنکردووەتەوە.
 
میوان دۆڵەمەڕی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان لە دامەزراوەی ڤیژن ئیجوکەیشن باسی ئەوە دەکات ''ئێمە وەک دامەزراوەیەک لە کەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا کاردەکەین، ساڵانە پلانمان هەیە بەگوێرەی پێویست خزمەتی کەرتی حکومی بکەین، بەتایبەت پەروەردە و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە کۆنەکان.''
 
هەریەک لە قوتابخانەکانی برووسک، پێشەنگ و ئازادی بە نزیکەی 700 قوتابی لە قۆناخی یەکی سەرەتایی تاوەکو نۆ لە 12 پۆلی بیناکەدا دەوام دەکەن، بە نۆژەنکردنەوەشی کەلێنێک لە کەمی و خراپیی بینای قوتابخانەکانی پشدەر پڕکراوەتەوە.
 

 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی بەرپرسیار لەبارەی سەگی هار

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا: لەناوبردنی سەگی هار رێگەپێدراوە

منداڵێک لە کەرکووک بەهۆی پەلاماردانی کۆمەڵێک سەگی بەرەڵڵا، گیانی لەدەستدا. قایمقامییەتی کەرکووک لە رێگەی دوو لیژنەوە کار لەسەر سەگی بەرەڵڵا دەکات و دەڵێت "ئەو سەگەی پەلاماری منداڵەکەی دا، لەنێوبرا." ئەنجوومەنی باڵای فەتواش لەسەر کوشتنی سەگی زیانبەخش و هار دەڵێت "رێگەپێدراوە".