فازڵ میرانی: بە پەیڕەوی لە دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی گرفتەکان چارەسەر دەبن

11-05-2023
پەیمان محەممەد
فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت، بە پەیڕەوی لە دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی، زۆربەی گرفتەکان چارەسەر دەبن. ئاماژە بەوەش دەکات، پارتی و یەکێتی بۆ رێکخستنەوەی کۆبوونەوەکانیان رێز لە دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی دەگرن.
 
رۆژی پێنجشەممە 11-05-2023 فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کاتی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، بۆ رێکخستنەوەی کۆبوونەوەکانی پارتی و یەکێتی، پەیڕەوی لە دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی دەکەن.
 
لە رێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزان، سەرۆک مەسعود بارزانی گوتارێکی پێشکێش کرد، داوای یەکڕیزیی لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کرد و گوتی، ''ئێرە بە دەرفەت دەزانم بانگەوازێکی دڵسۆزانە ئاراستەی هەموو لایەنەکانی هەرێمی کوردستان بکەم کە لاپەڕەیەکی نوێ بکەنەوە، داواکارم هەرچی زووترە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان پێش 18ی ئەم مانگە بکرێت، بۆئەوەی دڵسۆزانە، بەرپرسیارانە و کوردستانیانە باسی هەموو گیروگرفتەکان بکرێت و چارەسەریان بکەن.''
 
هەروەها سەرۆک بارزانی داوای لە مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی کرد بەر لە کۆبوونەوە بەرفراوانەکە دابنیشن، بۆئەوەی ئەم تەمومژەی نێوانیان نەهێڵن و زەوینەسازی بۆ کۆبوونەوە بەرفراوانەکە بکەن.
 
فازڵ میرانی لەبارەی ئەگەری کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لەسەر داوای سەرۆک مەسعود بارزانی ئەوەی خستەڕوو، ''بێگومان پارتی و یەکێتی رێز لە دەستپێشخەرییەکەی جەنابی سەرۆک بارزانی دەگرن.''
 
چەند مانگێکە گرژیی نێوان پارتی و یەکێتی و ناکۆکی لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە؛ لە نوێترین پێشهاتدا هەردوو لایەن دەڵێن، بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمان ئامادەن، ئەوەش لە کاتێکدایە کۆبوونەوەکانی نێوانیشیان بۆ رێککەوتن لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن وەستابوون.
 
دواتر بە هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و بەهێزکردنەوەی یەکڕیزی لەنێوان هێزە سیاسییەکانی کوردستان بەگشتی و پارتی و یەکێتی بەتایبەتی، 08-05-2023 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆبوونەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا، کۆبوونەوەکەی بە ''ئەرێنی'' ناو برد.
 
بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان جەختی لەوە کردەوە، ''ئەگەر ئێمە پەیڕەوی لە دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی بکەین، زۆر لە گرفتەکان چارەسەر دەبن.''
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تیمێکی سەرژمێری لە هەولێر هاونیشتمانییان تۆمار دەکەن. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

لیژنەی سەرژمێری: پێش کاژێر 12:00ـی شەو پەیوەندی بکەن

سەرۆکی کەرتی راگەیاندنی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەوانەی تاوەکو ئێستا تۆمارنەکراون، پێویستە بە "زووترین" کات لە رێگەی هێڵی گەرمی 567ـەوە پەیوەندییان پێوە بکەن. بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری پارێزگای دهۆکیش باس لەوە دەکات، لە بەشێکی پارێزگاکە و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش سەرژمێری درەنگ دەستیپێکردووە و تەواونەبووە.