سەرۆک بارزانی و جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

15-04-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆک بارزانی، ئەمڕۆ سێشەممە لە سەلاحەدین، پێشوازی لە ڤیکتۆریا تایلۆر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و شاندێکی یاوەری کرد و چەند پرسێکی تایبەت بە دۆخی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
 
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەسەر "دۆستایەتی و هاوبەشیی" نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان کردەوە، بە ئامانجی دابینکردنی سەقامگیری و پێشڤەچوون لە هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکەدا.
 
بارەگای بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهات و بارودۆخی سیاسیی عێراق، سووریا و ناوچەکە بە گشتی کرا. هەروەها بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا لەبارەی گرفت و ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و هەروەها رەوشی لایەنە کوردییەکان لە سووریا، داهاتوو و پەیوەندییان لەگەڵ هەر حکومەتێکی نوێی ئەو وڵاتە.
 
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵ، هەروەها میکانیزمەکانی هەماهەنگیی نێوانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان، بارەگای بارزانی وا دەڵێت.
 
بارەگای بارزانی رایگەیاندووە، گفتوگۆکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بەشێک بوون لە باسەکانی نێوان سەرۆک بارزانی و شاندی میوان.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 راکان جبووری دوای گەڕانەوەی بۆ کەرکووک قسەی بۆ رووداو کرد

راکان جبووری بۆ رووداو: بڕیاری گەڕانەوەم بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک نەداوە

راکان جبووری، پارێزگاری پێشووی کەرکووک بەوەکالەت دوای ئازادکردنی، گەڕایەوە شاری کەرکووک و لەلایەن لایەنگرانی پێشوازی لێکرا. راکان جبووری رایگەیاند، ناگەڕێتەوە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، تاوەکو ئەو کاتەی دادگە پرسی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک یەکلایی دەکاتەوە.