رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ سێشەممە، بەدرۆ لەشکری بێستریانی، پێشمەرگەی دێرین و هاوڕێی مەلا مستەفا بارزانی، لە تەمەنی 98 ساڵیدا کۆچی دواییکرد. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى دڵسۆزى خوالێخۆشبوو به‌درۆ له‌شكرى بێستريانه‌يى، پێشمه‌رگه‌ى دێرين و هاوه‌ڵى بارزانيى نه‌مر بۆ يه‌كێتيى سۆڤيه‌ت ده‌كه‌م".
هەروەها دەڵێت، "له دڵه‌وه هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "خوالێخۆشبوو وه‌ک پێشمه‌رگه و نيشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆزێكى گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى، هه‌موو ته‌مه‌نى خۆى بۆ خزمه‌تى كوردستان به‌سه‌ر برد و له چه‌ندين داستان و قاره‌مانيه‌تيى تێكۆشه‌رانى كوردستاندا به‌شدار بووه. گيانى شاد و يادی هه‌ميشه به خێر بێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ