لە دهۆک سەرۆکی ئەساقیفەی کلدانەکانی تاران دیاری دەکرێت

10-11-2023
محەممەد خۆشناو @muhammadkhoshna
عیماد خۆشابا جەرجیس، وەک سەرۆکی ئەساقیفەی کلدانەکان لە تاران دیاری دەکرێت
عیماد خۆشابا جەرجیس، وەک سەرۆکی ئەساقیفەی کلدانەکان لە تاران دیاری دەکرێت
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بڕیارە ئەمڕۆ هەینی، لە شاری دهۆک سەرۆکی ئەساقیفەی کلدانەکان لە تارانی پایتەختی ئێران دیاری بکرێت.
 
ئەمڕۆ هەینی کاژێر 10:30 لە رێورەسمێکدا بەئامادەبوونی کاردینال لویس ساکۆ و باڵیۆزی ڤاتیکان لە عێراق و چەند کەسایەتییەکی ئایینی کریستیانی، عیماد خۆشابا جەرجیس، وەک سەرۆکی ئەساقیفەی کلدانەکان لە تاران دیاری دەکرێت.
 
 رێورەسمەکە لە کەنیسەی مەترانیەی کلدان لە دهۆک بەڕێوەدەچێت. عیماد خۆشابا جەرجیس بە رووداوی راگەیاند، "سبەی لە رێوڕەسمێکدا دەکرێتە سەرۆکی ئەساقیفەی کلدانەکان لە تارانی پایتەختی ئێران".
 
عیماد خۆشابا جەرجیس، ئەو کەسە بوو کە لەکاتی سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان هاوەڵ و وەرگێڕی بوو.
 
لە ئێران دوو مەترانی کلدانی هەن، یەکێکیان لە ورمێیە و ئەوی دیکەشیان لە تاران دەبێت کە رۆژی هەینی دەستبەکار دەبێت. تۆماس میران، سەرۆکی ئەساقیفەکانی کلدانە لە ورمێ و عیماد خۆشابا جەرجیس لە سبەیەوە دەبێتە سەرۆکی ئەساقیفەی کلدانەکان لە تاران.
 
چەند زانیارییەک لەبارەی مەتران عیماد خۆشابا
 
مەتران عیماد لە 4ی نیسانی 1978 لە ئامێدی لەدایک بووە.
 
 باوکی ناوی خۆشابا ئیبڕاهیم جەرجیسە، سێ برای بەناوەکانی عەزیز، سەربەست، سەردار هەیە لەگەڵ خوشکێک بەناوی فلۆریا.
 
خوێندنی سەرەتایی لە قەزای ئامێدی تەواوکردووە، پاشان خوێندنی ناوەندی لە پارێزگای دهۆک تەواو کردووە. دواتر چوونەتە بەغدا لەوێ لە ساڵی 1995 لە بەشی منداڵانی پەیمانگای کەهەنۆت وەرگیراوە و لەوێ خوێندنی ئامادەیی تەواو کردووە، دوترا لەساڵی 1997 لە بەبەشی گەورانی هەمان پەیمانگا خوێندنی درێژە بەخوێندنی دەدات.
 
لە 16ی تشرینی یەکەمی 2003 پلەی شەمماس وەردەگرێت. لە 8ی حوزیرانی 2004 پاش تەواوکردنی خوێندن لە بەشی فەلسەفە و لاهوت لە کۆلێجی بابل و فەلسەفە و لاهۆت پلەی کاهین وەردەگرێت.
 
بۆ ماوەی 7 ساڵ  لە کاری ئاینی کریستیانی خزمەت دەکات.
 
لە ساڵی 2010 بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵا رەوانەی رۆما دەکرێت.
 
لە 13ی حوزەیرانی 2013 پلەی ماستەر لە باشی یاسای پەیمانگای حیبری بۆ توێژینەوەی رۆژهەڵات.
 
لە 20ی حوزەیرانی 2016 لە هەمان پسپۆریەتی و پەیمانگا پلەی دکتۆرا بەدەست دێنێت.
لە 28ی حوزیرانی 2016 تێزی دکتۆراکەی بڵاو دەکاتەوە.
 
زمانی دایک کلدانی، بەڵام بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی. ئیتاڵی و ئینگلیزی قسە دەکات.
 
مامۆستا بووە لە کۆلێجی بابل لە هەولێر.
 
لەساڵی 2016 پەیمانگای رۆشنبیری کریستیانی لە دهۆک دامەزراندووە تا ساڵی 2022.
 
لە 2016 تاوەکو 2020 جێگری گشتیی سەرۆکی ئەبڕەشییەی دهۆک بووە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تیمێکی سەرژمێری لە هەولێر هاونیشتمانییان تۆمار دەکەن. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

لیژنەی سەرژمێری: پێش کاژێر 12:00ـی شەو پەیوەندی بکەن

سەرۆکی کەرتی راگەیاندنی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەوانەی تاوەکو ئێستا تۆمارنەکراون، پێویستە بە "زووترین" کات لە رێگەی هێڵی گەرمی 567ـەوە پەیوەندییان پێوە بکەن. بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری پارێزگای دهۆکیش باس لەوە دەکات، لە بەشێکی پارێزگاکە و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش سەرژمێری درەنگ دەستیپێکردووە و تەواونەبووە.