لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەبەردەم فڕۆکەخانەی هەریر کەسێک گیانی لەدەستدا

10-11-2021
بەختیار قادر
بەختیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لە نزیک فڕۆکەخانەی هەریر، کە لە نێوان ئۆتۆمبێلێک و تراکتۆرێکی کشتوکاڵیدا بووە، کەسێکی تەمەن 20 ساڵ گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
 
محەممەد ئامۆکەیی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی شەقڵاوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "تەرمێک و دوو برینداری رووداوی هاتووچۆ گەیێندراونەتە نەخۆشخانەی گشتیی شەقڵاوە، بریندارەکان دوای چارەسەری خێرا و پێویست بۆ چاودێریی وردتر رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر کراون و تەرمەکەش رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە".
 
بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی شەقڵاوە راشیگەیاند، "رووداوەکە کاژێر 10:30 خولەکی ئەمشەو چوارشەممە 10/11/2021 بووە لەنزیک فڕۆکەخانەی هەریر و ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی ئەمین نەجمەدین بووە و تەمەنی 20 ساڵ بووە، دانیشتووی شارۆچکەی هەریر بووە".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە