وەزارەتی پەروەردە: ئەمساڵ لەدایکبووانی 2018 لە پۆلی 1ـی بنەڕەتی وەردەگیرێن

10-06-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لە 24ی ئەم مانگەوە دەست بە وەرگرتنی قوتابیانی باخچەی ساوایان و پۆلی یەکی بنەڕەتی دەکەن و ماوەی وەرگرتنەکەش دوو مانگ دەبێت.
 
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی بە واژۆی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە بڵاوکردەوە کە گشتاندنێکە لەبارەی وەرگرتنی قوتابیان لە چەند قۆناخێکی خوێندن، ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، زاخۆ، سۆران، راپەڕین و خوێندنی کوردی لە کەرکووک کراوە.

 

 

 
لە بڕیارەکەدا هاتووە:
 
1- وەرگرتن و تۆمارکردنی منداڵانی باخچە و قوتابیان لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتی و دەرچووی پۆلی شەشەمی بنەڕەتی لە پۆلی حەوتەمی بنەڕەتی (ئەگەر لە قوتابخانەی خۆی پۆلی حەوتەمی بنەڕەتی نەبێت) قوتابی و خوێندکاری دەرچووی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی لە پۆلی 10ـی ئامادەیی زانستی و وێژەیی و پیشەیی لە ناوەندەکانی خوێندنی حکومەت لە رۆژی دووشەممە، 24ـی حوزەیرانی 2024 دەستپێدەکات تاوەکو 22ـی مانگی ئابی 2024. 
 
2- وەرگرتنی منداڵان لە قۆناخی یەکەمی باخچەی منداڵان بۆ لەدایکبووانی 1ـی 1 تاوەکو 31ـی 12ـی 2020 دەبێت.
 
3- وەرگرتنی منداڵان لە قۆناخی دووەمی باخچەی منداڵان (ئەگەر باخچەی منداڵانەکە شوێنی هەبێت) بۆ لەدایکبووانی 1ـی1 تاوەکو 31ـی 12ـی 2019 دەبێت.
 
4- وەرگرتنی قوتابیان لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتی بۆ لەدایکبووانی 1ـی1 تاوەکو 31ـی 12ـی ساڵی 2018 دەبێت.
 
5- سیستمی E پەروەردە لە دوای 22ـی ئابی 2024ـەوە بۆ ناو تۆمارکردن لەم بابەتە بەدرێژایی ساڵی خوێندنی 2024-2025 دادەخرێت، پێویستە رۆژانە ناوەندەکانی خوێندن ئەو داتا نوێیانە لە سیستمەکە تۆمار بکەن، جگە لەو قوتابیانەی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هاتوونەتەوە کە پێویستە بڕوانامەکانیان هاوتا بکرێن.
 
6- بۆ تۆمارکردن (وەرگرتن)ـی منداڵان و قوتابیان و خوێندکاران لە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی، هەمان رێکارەکانی ساڵی خوێندنی 2023-2024 پەیڕەو بکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ئەوقاف: هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت خاوەنەکەی سزا دەدەرێت

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، لە زۆربەی هۆڵەکانی هەولێر و دەوروبەری زیاتر لە رۆژێک پرسە بەڕێوەدەچێت کە خۆی دەبێت یەک رۆژ بێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات: "هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت، خاوەنەکەی بە تووندی سزا دەدەرێت."