رووداو – هەولێر
ئەمڕۆ ساڵێک بەسەر دەستبەکاربوونی نێچیرڤان بارزانی، لە پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان تێدەپەڕێت. کۆنسوڵی وڵاتانی جیهان لە هەرێمی کوردستان رۆڵی ئەو لەو پۆستەدا بە "گرنگ" وەسفدەکەن لە فراوانکردنی دیموکراسییەت و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان.
کۆنسوڵی بەریتانیا: هەرێمی کوردستان رووبەڕووی دوو کێشەی گەورە بووەتەوە
جەیمس سۆرنتن، کۆنسوڵی بەریتانیا لە هەولێر، بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی، لە پەیامێکیدا بۆ رووداو، پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات بەبۆنەی ساڵیادی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
جەیمس سۆرنتن لە لێدوانەکەیدا بۆ رووداو، ئاماژەی بەوەکرد کە هەرێمی کوردستان رووبەڕووی "دوو کێشەی گەورە" بووەتەوە کە مەبەستی کێشەی ئابووری و ڤایرۆسی کۆرۆنایە و دەڵێت: "لە رووی ئابوورییەوە، لێرە وەک شوێنەکانی دیکە تاوەکو ئەو شوێنەی کە پێویستە خەرجییەکان کەمبکرێنەوە". سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆناش دەڵێ "گرنگە خەڵک پابەندی رێنماییەکانی حکومەت بن و لە رووی فیزیکییەوە لە یەکدی دووربن، دەستەکانیان بشۆن".
کۆنسوڵی بەریتانیا لە هەولێر باسی دیدارێکی خۆی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات لە هەفتەی رابردوو، کە نێچیرڤان بارزانی خۆی پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانە و دەڵێ "لە هەفتەی رابردوو کاتێک چاوم بە سەرۆک کەوت، بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە تەوقەی لەگەڵ نەکردم، ئێوە دەزانن، ئەمە رێک ئەو شتە راستەیە کە دەبێت بکرێت."
کۆنسوڵی رووسیا: سەرۆک نێچیرڤان ئەزموونێکی سیاسی و ئابووری زۆری هەیە
ئۆلیگ لیڤین، کۆنسوڵی گشتی رووسیا لە هەولێر
بەبۆنەی ساڵێک تێپەڕبوون بەسەر هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی، وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەڕێگەی رووداوەپیرۆزبایی لێدەکات. سەبارەت بە رۆڵی نێچیرڤان بارزانی لەو پۆستەدا و کارەکانی لە داهاتوو، لیڤین دەڵێ "پۆستەکەی زۆر گرنگە، بۆیە زۆر پێویستە هەنگاوەکان خێرابن بە ئاراستەی چڕکردنەوەی دیموکراسی و فراوانکردنی دیموکراسی، ئەمەش شتێکی گرنگ دەبێ بۆ کاراکردنی کار و رکابەریی سیاسی بۆ هەڵبژاردنی توانا باشەکان بۆ ئایندە بۆ پەرەپێدان".
کۆنسوڵی رووسیا هەروەها دەڵێت "لە بواری سیاسەت و بواری ئابووری و پەرەپێدانی کۆمەڵایەتی، پێموایە سەرۆک نێچیرڤان ئەزموونی سیاسی زۆری هەیە، ئەو بۆ ماوەیەکی زۆر سەرۆکی حکومەت بوو، ئاشنای ئابوورییە، ئاشنای باری کۆمەڵایەتی و سیاسەتە، من دەمەوێ پیرۆزبایی لێبکەم لەم بۆنەدا، پیرۆزبایی لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی بکەم بۆ ئەم ساڵە لەو پۆستە زۆر گرنگە لە کوردستان، پۆستی لووتکەیە، هیوای تەندروستی و ئاسوودەیی بۆ دەخوازم".
کۆنسوڵی چین: نێچیرڤان بارزانی رۆڵی گرنگی هەیە لە ئاشتیی عێراق و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
نی روچی، کۆنسوڵی گشتی چین لە هەرێمی کوردستان، پەیامێکی ڤیدیۆیی تایبەت بۆ رووداو ناردووە، بەبۆنەی یەکەم ساڵیادی سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی. لەو پەیامەدا کۆنسوڵی گشتیی چین بە ناوی کۆنسوڵخانەی گشتیی وڵاتەکەیەوە "پیرۆزبایی گەرم" ئاراستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات.
لە پەیامەکەیدا نی روچی لەبارەی کارەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یەکەم ساڵی دەستبەکاربوونیدا دەڵێ "لە ساڵی رابردوودا، جەنابی نێچیرڤان بارزانی کاری زۆری کرد بۆ کۆکردنەوە و یەکگرتنی گەلی هەرێمی کوردستانی عێراق و بەشداری گرنگی هەبووە لە سەقامگیری و بەرەوپێشچوونی ئەم هەرێمە، هەروەها رۆڵێکی گرنگی بینیوە لە بەرقەرارکردنی ئاشتی و سەقامگیریی لە عێراق و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست".
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی چین و هەرێمی کوردستانیش گوتی: "دەبێت سوپاسی جەنابیان بکەم بۆ گرنگیدانەکەی بە پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و چین، هاوڕێیەتی نێوان گەلی چین و گەلی کوردستان لە مێژوودا بە روونی دیارە. هەروەها لە چەند ساڵی رابردوودا، لەژێر سەرکردایەتی جەنابیان، ئەو پەیوەندییانەی کە لەنێوان هەردوولادا هەبوو، زیاتربوون لە رابردوو".
کۆنسوڵی گشتیی چین پێکەوە کارکردنی هەرێمی کوردستان و چین بە بەرهەمدار دەزانێ و دەڵێ "پێکەوە کارکردنی چین و هەرێمی کوردستان، زۆر ئەنجامی بەرهەمداری هەبووە، ئێمە بڕوامان وایە کە لەژێر سەرکردایەتی جەنابی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، هەرێمی کوردستان لە ئایندەدا بەسەر هەموو زەحمەتی و ئاڵنگارییەکاندا سەردەکەوێت و بە ئاشتی و سەقامگیری دەمێنێتەوە و بەروەپێشچوونی زیاتریش بەخۆیەوە دەبینێت، هەروەها پێکەوەکارکردنی نێوان چین و هەرێمی کوردستان دەگاتە ئاستی باڵاتر".
کۆنسوڵی کۆماری چیک: سەرۆک نێچیرڤان رۆڵێکی گرنگی لە عێراق و دەرەوە بینیوە
میخایل سڤۆبۆدا، کۆنسوڵی کۆماری چیک، ئەویش باس لە رۆڵی سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی دەکات و دەڵێ هەرچەندە لەکاتێکی سەختدا پۆستەکەی وەرگرتووە، بەڵام توانیویەتی "رۆڵێکی گرنگ" لە نێوخۆ، عێراق و دەرەوە ببینێت.
میخایل سڤۆبۆدا دەڵێ "بەڕێز سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەکاتێکی سەختدا سەرۆکایەتی وەرگرت، لەکاتی هەبوونی ناکۆکی نێوخۆیی و هەروەها دەرەکی بووە سەرۆک، ئەو وەک سەرۆک هەرێمێکی سەربەخۆ رۆڵێکی زۆر گرنگی بینی، هاوکات پارێزەری سیستەمی دیموکراتی و ئاسایشە".
کۆنسوڵی کۆماری چیک لەبارەی کارەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە داهاتوو دەڵێ "ئەو پردێکە لەنێوان دەسەڵاتەکانی دادوەری، یاسادانان و جێبەجێکردن، ئەو نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکات لە دەرەوە، رۆڵی سەرۆک زۆر گرنگە، بەتایبەتیش لە هاوکاربوون بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەک کە مۆدێرن و لێبووردە بێت، هەروەها بەشداربێت لە بونیادانی ئاشتی و ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە عێراق و لە کوردستانی عێراق".
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی کۆماری چیک و هەرێمی کوردستان، گوتی "کۆماری چیک پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ کوردستانی عێراق و خەڵکەکەیدا هەیە، ئەمەش لەسەر بنچینەی پەیوەندی و دۆستایەتییەکی مێژوویی. ئێمە سیستمی سیاسی، فرەڕەنگی و دیموکراسی بە بەرزی دەنرخێنین، کە ئەمانە گەرەنتیکارن و هەروەها دەبنە هۆکاری هاوئاهەنگی، ئەمەش لەسەر بنچینەی بەرژەوەندی هاوبەش لە نێوان کۆماری چیک و هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی".
کۆنسوڵی کۆماری چیک هیواخوازیشە عێراق و هەرێمی کوردستان بتوانن بەسەر قەیرانەکان و کێشە نێوخۆییەکانیاندا سەربکەون و کات، خواست و هێزی پێویستیان هەبێت تاوەکو سەرنجیان بخەنە پرسە مەزنەکان، وەک پەرەپێدان و خۆشگوزەرانی.
کۆنسوڵی کۆریای باشوور: نێچیرڤان بارزانی بەهێزیی خۆی پێشاندا لە پاراستنی هەرێمی کوردستان
چۆی کوانژین، کۆنسوڵی کۆریای باشوور لە هەولێر، لە پەیامی خۆیدا بەبۆنەی یەکەم ساڵیادی دەستبەکاربوونی نێچیرڤان بارزانی لە پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دەڵێ "لە دڵمەوە پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی جەنابیان دەکەم".
کۆنسوڵی کۆریای باشوور باس لە رۆڵی نێچیرڤان بارزانی دەکات و دەڵێ "ئەگەر سەیری دواوە بکەین و سەرنج بدەینە یەک ساڵی سەرۆکایەتیکردنەکەی، بێگومان هەوراز و نشێویی هەبوون، بەڵام وێڕای ئەوە، ئەو بەهێزیی، پێداگری و خواستی خۆی پیشاندا لە پاراستنی سەلامەتی خەڵکی ئەم هەرێمە و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کوردستان لەسەر بنەمای یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەو دۆخەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا".
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی کۆریای باشوور و هەرێمی کوردستان، کۆنسوڵی کۆریا پەیوەندییەکان بە "باش" دەزانێ و دەڵێ، کاتێک ساڵی رابردوو بەبۆنەی یادی پازدە ساڵەی پەیوەندیەکانی نێوان کۆریای باشوور و کوردستان ئاهەنگیان گێڕا، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتیی کۆریای باشوور گفتوگۆی کردووە، کە وەک خۆی دەڵێ "جەنابیان گفتوگۆی زۆر بەرهەمدار و بونیادنەریان هەبووە هەروەها بنەمایەکی زۆر پتەوی لەنێوان کوردستان و کۆریای باشووردا دروستکرد و ئەمساڵیش دەبێتە دەستپێکی نوێ بۆ پەیوەندیە دووقۆڵییەکانی نێوانمان، کە ماوەی 15 ساڵە بەردەوامە، بۆیە هیوادارم دووەم ساڵی خولی سەرۆکایەتیەکەی ببێتە دەستپێکێکی نوێ بۆ پەیوەندییە سەنگینەکانی نێوان کۆریا و کوردستان".

کۆنسوڵی فەڵەستین: نێچیرڤان بارزانی لە دۆخێکی ناسەقامگیر هاوکاریی عێراقی کرد
نەزمی حزوری، کۆنسوڵی فەڵەستین لە هەرێمی کوردستان، دەڵێ، لەو کاتەی عێراق لە قۆناخێکی ناسەقامگیر بوو و رەوشی نێوخۆیی تێکچووبوو، نێچیرڤان بارزانی توانیویەتی خۆی بگونجێنێ و یارمەتیی عێراقیش بدات.
کۆنسوڵی فەڵەستین بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر دەستبەکاربوونی نێچیرڤان بارزانی، لە پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێگەی رووداوەوە پەیامێکی دا و پیرۆزبایی لێدەکات. لەبارەی قۆناخی سەرۆکایەتییەکەی نێچیرڤان بارزانی دەڵێ "بهدڵنیاییهوه دۆخی سهخت و دژوار تێپهڕین، لهوانهش نهخۆشیی كۆرۆنا و دۆخی سهخت و ئاڵۆزی ناوخۆ لهسهر ئاستی ههرێمی كوردستان و عێراق. كوردستانیش لهنێو ئهم ههموو كێشانهدا بووه، بۆیه بهدڵنیاییهوه دۆخهكه ناسهقامگیر بوو ئهمانهش رێگربوون بۆ بهجێگهیاندنی بهڵێنهكان و بهدهستهێنانی دهستكهوتی زیاتر له رێگهی كارنامهكهیهوه بۆ ئهوهی بازدانێک و بهرهوپێشچوونێكی جۆری دروستبكات بۆ ههرێمی كوردستان".
حزوری رۆڵی نێچیرڤان بارزانی لەو قەیرانانەدا کە هەمووی لە ماوەی ساڵێکی سەرۆکایەتیی ئەودا بوون هەڵدەسەنگێنێت و دەڵێ " ئهوهی بینرا، خۆگونجاندنی ئهرێنی بوو لهگهڵ حكومهتی ناوهند و ئاسانكاریكردنی بۆ پێكهێنانی حكومهتی ناوهند له رێگهی هاوئاههنگیكردنی لهگهڵ سهرۆكی ئهنجوومهنی وهزیرانی پێشووی دهستلهكاركێشاوە بهڕێز عادل عهبدولمههدی و دواتر پشتیوانیكردنی له بهڕێز كازمی. ئهمهش رهنگدانهوهی ئیرادهی ههرێمی كوردستان و سهرۆكی ههرێمی كوردستانه به نیشاندانی رۆڵی ئهرێنی بۆ پاڵپشتیكردنی ئاسایش و سهقامگیری و گهڕاندنهوهی دۆخی ئاشتهوایی بۆ سیستهمی سیاسیی له عێراق به گشتیی و سرووشتی پهیوهندیی ئهرێنی لهنێوان حكومهتی ههرێمی كوردستان و حكومهتی ناوهندی له بهغدا".
کۆنسوڵی فەڵەستین داوای دهستپێشخهری دەکات لە نێچیرڤان بارزانی بۆ سهرپهرشتیكردنی دیالۆگێكی نیشتمانیی كوردی لهسهر ئاستی ههرێمی كوردستان، ئەوەش وەک خۆی ئاماژەی پێدەکات بۆ كۆكردنهوهی ئهو هێزانهی له پهرلهمان و حكومهت بهشدارن و سهرجهم هێز و لایهنه كوردییهكانی دهرهوهی حكومهت و پهرلهمان بۆ ئهوهی رای گشتیی كوردی پێكبهێنرێت و دەڵێ "ئاواتهخوازین بهڕێزیان خۆیان ئهم دیالۆگه بهڕێوهببهن و رۆڵێكی كارای دامهزراوهییشی ههبێت بۆ ئهوهی یهكڕیزی و تهبایی نیشتمانیی بپارێزێت له ههرێمی كوردستان".

کۆنسوڵی فەرەنسا: لەگەڵ سەرۆک نێچیرڤان بەردەوام راوێژ دەکەین
ئۆلیڤیێ دیکۆتینی، کۆنسوڵی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی ساڵێک تێپەڕبوون لە دەستبەکاربوونی نێچیرڤان بارزانی، وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ رووداو قسەی کرد. ئەو دەڵێ "سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کارەکتەرێکی سەرەکی و گرنگە لە پەیوەندییەکانی نێوان فەڕەنسا و هەرێمی کوردستان. ئەو وەکو سەرۆک، بەشێک لە بەرسیارێتییەکەی ئەوەیە نوێنەرایەتیی هەرێم لە دەرەوە بکات، بۆیە بێگومان هەر لەو پێگەیەشیەوە، رۆڵێکی گرنگی هەیە لە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەڕەنسادا".
دیکۆتینی زیاتر باسی پەیوەندیی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆککۆمار و حکومەتی فەرەنسا دەکات و دەڵێ "پەیوەندییەکانی سەرۆک لەگەڵ فەڕەنسا، تامێکی شەخسییان هەیە و ئەو زۆر پابەندە بەو پەیوەندییانەوە. ئەو شەرەفمەندی کردین کاتێک کە فەڕەنسای هەڵبژارد وەک یەکەم وڵات کە وەک سەرۆک سەردانی بکات لە مانگی تەمووزی ساڵی ٢٠١٩. ئەوە سەردانێکی گرنگ بوو و پەیوەندییەکانمانی لەگەڵ کوردستان بەهێزکرد. هەروەها ئەو پەیوەندییە باش و هاوڕێیەتی و پێکەوەکارکردن و متمانەیەی پێشاندا کە لەگەڵ سەرۆک ماکرۆن دروستیکردووە".
کۆنسوڵی فەرەنسا باس لە هاوئاهەنگی کۆنسوڵخانەی فەرەنسا لە هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی دەکات و دەڵێ "من و تیمەکەم کۆبوونەوە و راوێژی بەردەواممان هەیە لەگەڵ سەرۆک و تیمەکەی کە بە متمانە و بەرهەمدارن و دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لەو رێگەیەوە بەهێزتر بکەین".

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ