پارێزگاری هەولێر: چەند رێگەیەکمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هەشتی حەسارۆک دیاریکردووە

10-05-2021
گۆڤەند مستەفا
ئومێد خۆشناو: هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت لەناو شار و دەرەوەی شار بەردەوام دەبێت
ئومێد خۆشناو: هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت لەناو شار و دەرەوەی شار بەردەوام دەبێت
نیشانەکردن هەشتی حەسارۆک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پارێزگاری هەولێر رایدەگەیێنێت چەند رێگەیەکمان بۆ چارەسەبوونی کێشەی 8ی حەسارۆک دیاریکردووە، یەکێک لەو رێگەیانە دەبێتە چارەسەر بۆ ئەو کێشەیە و دەگەینە ئەنجامێکی باش. سەبارەت بەو هەڵمەتەکانیش کە بۆ دەستگرتن بەسەر چەکی بێ مۆڵەتدا لە شاری هەولێر دەستیپێکردووە، پارێزگاری هەولێر دەڵێ، هەموو ئەو باج و پسوولانەی بۆ هەڵگرتنی چەک لەلایەن حیزبەکانەوە بە خەڵک دراوە، هەمووی رەتکراونەتەوە و هەڵمەتەکانیشیان بۆ دەستگرتن بەسەر چەکی بێ مۆڵەت بەردەوام دەبێت.
 
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا دوای دانای بەردی بناخەی بنکەیەکی تەندروستی لە جۆری (A)  لە گەڕەکی کورانی نوێی شاری هەولێر رایگەیاند: "ماوەی چەند ساڵێکە پرۆژەکان راگیراون، واتە خواستەکان زۆرن، بەڵام ئەوە هەنگاوێکە دەستیپێدەکەین پشتیوان بە خودا لە ئاییندەدا بتوانین بە باشترین جۆر ئەو خزمەتگوزاریانە پێشکەش بکەین".
 
لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەڤانان سەبارەت بە پرسی زەوییەکانی 8ی حەسارۆک، ئومێد خۆشناو گوتی: "بە دڵنیاییەوە بابەتی 8ی حەسارۆک، چەند جاری دیکە رامانگەیاندووە یەکێک لە بەرنامە گرنگەکانی ئێمەیە، جەنابی سەرۆکی حکومەتیش زۆر جیدییە. جەنابی وەزیری شارەوانی ئێمەی راسپاردووە بۆ چارەسەربوونی ئەو بابەتە، ئەو رێگایانەی بۆ چارەسەبوونی ئەو بابەتە دانراوە وا خەریکە دەگەینە ئەنجامێکی باش کە چەند رێگایەکمان دیاریکردووە، یەکێک لەو رێگایانە دەبێتە چارەسەر بۆ بابەتی 8ی حەسارۆک. نەک 8ی حەسارۆک بە تەنیا، بەڵکو هەموو ئەو شوێنانەی کە زەوی تێدا دابەشکراوە لە پلانی ئێمەدایە کە دەبێت لە ماوەیەکی کەمدا ئەو بابەتانە چارەسەر بکەین، بە دڵنیاییشەوە چارەسەر دەبن".
 
سەبارەت بەو هەڵمەتەکانیش کە بۆ دەستگرتن بەسەر چەکی بێ مۆڵەتدا لە شاری هەولێر دەستیپێکردووە، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: "چەند پلانێکمان داڕشتووە یەکێک لە پلانەکانیش دانانی ئەو بازگانەیە کە بەشەو و رۆژ لەسەر شەقامەکان دادەنرێت لەلایەن هێزی هاوبەش لە پۆلیس و چالاکە مەدەنییەکان و ئاسایش و زێرەڤانی، پلانی دووەم گشتاندنە بۆ تەواوی فەرمانگەکانی سنووری پارێزگای هەولێر کە پرسگەی فەرمانگەکان هەمان مامەڵەی دەرەوەی لەگەڵ دەکرێت، لەگەڵ ئەوەش پلانی دیکە دواتر لە بازگەکانیش دەستپێدەکات، لە دەوروبەری شاری هەولێریش ژمارەیەک بازگە دیکە زیادکراون، لەگەڵ ئەوەش تیمی گەڕۆکمان هەیە بەبێ ئەوەی هیچ جێگایەک دیاریبکرێت، پشکنینیش بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە گومان دەکرێت چەکی بێ مۆڵەتیان هەڵگرتبێت".
 
بە گوتەی ئومێد خۆشناو هەموو ئەو باج و پسوولانەی بۆ هەڵگرتنی چەک لەلایەن حیزبەکانەوە بە خەڵک دراوە "هەمووی رەتکراونەتەوە، تەنیا ناسنامەیەک نەبێت کە مۆڵەتی هەڵگرتنی چەکە کە واژۆی بەڕێز وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری لەسەرە، ئەوانەی دیکە لەلایەن هەر گرووپ و لایەن و حیزبێکەوە دروستکرابێت، ئەو پسوولانە پسوولەی رەتکراوەن و مۆڵەتپێدراو نین. هەڵمەتەکەش بەردەوامی دەبێت، لەلایەن جەنابی سەرۆکی حکومەت و جەنابی وەزیری ناوخۆ زۆر بە وردی چاودێری دەکرێت".
 
زەوییەكانی هەشتی حەسارۆك كە نزیكەی 16 هەزار پارچە زەوی دەبن، ‏لە بەشی خۆرهەڵاتی هەولێر‌ و لە نزیك رێگای كەسنەزانە، ماوەی چەند ساڵێکە دابەشکراون، بەڵام تاوەکو ئێستا خزمەتگوزارییان بۆ نەچووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.