نێچیرڤان بارزانی بۆ یەکێتیی نووسەرانی کورد: به‌ رێز و شكۆوه‌ له‌ خه‌باتی زياتر له‌ نيو سه‌ده‌تان ده‌ڕوانين

10-02-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی 53 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد، پەیامێکی بڵاوکردەوە و جگە لە پیرۆزبایی دەڵێت، "بە رێز و شکۆوە، لە خەبات و کۆششی زیاتر لە نیو سەدەی یەکێتیی نووسەرانی کورد دەڕوانین." دەشڵێت، "وەکو هەمیشە هەموو پشتگیرییەکی ئێمەیان دەبێت."
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "يادى 53 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى نووسه‌رانى كورد، به‌ گه‌رمى له‌ مەڵبەندی گشتی و ته‌واوى نووسەران و ئەدیبانی کوردستان پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم."
 
لە بەشێكی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، "له‌م ياده‌دا به‌ رێز و شكۆوه‌، له‌ خه‌بات و كۆششى زياتر له‌ نيو سه‌ده‌ى يه‌كێتيى نووسه‌رانى كورد ده‌ڕوانين. خزمه‌تى ديار و به‌رچاويان به‌ وێژه‌ و زمان و كولتوورى كوردى و هه‌ڵوێستى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانييان له‌ سه‌رده‌مى پێشمه‌رگايه‌تى و تێكۆشانى گه‌لى كوردستاندا بۆ ئازادى، به‌رز ده‌نرخێنين."
 
نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت، "له‌ كاتێكدا ئه‌م ياده‌ ده‌كه‌ينه‌وه‌، جه‌خت له گرنگيى ئاماده‌يى و رۆڵى كاريگه‌رى نووسه‌ران ده‌كه‌ينه‌وه‌ له‌ بره‌ودان به‌ گيانى نيشتمانپه‌روه‌رى و چه‌مك و به‌ها مرۆييه‌كان، بنياتنانى كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى پێشكه‌وتوو، پێشخستنى زمان و وێژه‌، پاراستنى ناسنامه‌ و كولتوورى كوردى و قووڵكردنه‌وه‌ى يه‌كترقبووڵكردن و پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى."
 
هەر لە پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان "سڵاو و دروود" بۆ گيانى نووسه‌رانى شه‌هيد دەنێرێت كه‌ "له‌پێناوى ئازاديى گه‌ل و وڵاته‌كه‌ياندا گيانيان به‌خشى. بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى ته‌مه‌نيان به‌ نووسين و داهێنان و خزمه‌تى زمان و وێژه‌ى كوردى به‌خشى. ياديان هه‌ميشه‌ به‌ خێر و سڵاو له‌ خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزيان."
 
هەروەها پشتگیریی خۆی بۆ یەکێتییەکە دەربڕیوە و دەڵێت، "چاومان له‌ به‌رهه‌م و به‌رده‌وامى و داهێنانى زياترى نووسه‌رانى كورد و كوردستانه و وه‌كو هه‌ميشه‌ هه‌موو پشگيرييه‌كى ئێمه‌يان ده‌بێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تیمێکی سەرژمێری لە هەولێر هاونیشتمانییان تۆمار دەکەن. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

لیژنەی سەرژمێری: پێش کاژێر 12:00ـی شەو پەیوەندی بکەن

سەرۆکی کەرتی راگەیاندنی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەوانەی تاوەکو ئێستا تۆمارنەکراون، پێویستە بە "زووترین" کات لە رێگەی هێڵی گەرمی 567ـەوە پەیوەندییان پێوە بکەن. بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری پارێزگای دهۆکیش باس لەوە دەکات، لە بەشێکی پارێزگاکە و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش سەرژمێری درەنگ دەستیپێکردووە و تەواونەبووە.