رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند: لە بۆردوومانێکی فڕۆکەکانی تورکیادا لە عەین عیسا، 11 ئەندامی خێزانێک کوژراون.
ئەمڕۆ (دووشەممە، 9-12-2024) رامی عەبدولڕەحمان، سەرۆکی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە گوندەواری عەین عیسای پارێزگای رەققە، 11 ئەندامی خێزانێک کوژراون کە شەشیان منداڵن.
عەین عیسا، کەوتووەتە سنووری پارێزگای رەققە و لە ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دایە.
بەپێی راپۆرتی روانگەی سووریی مافەکانی مرۆڤ، لە سەرەتای 2024ـەوە تاوەکو ئێستا، تورکیا 191 هێرشی کردووەتەوە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی سووریا، بەهۆیانەوە 55 کەس کوژراون و 49 شەڕڤان و 73 سڤیل بریندار بوون، کە لەنێویاندا شەش ژن و سێ منداڵ هەبوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ