رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی سۆران رایگەیاند، بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 09-12-2021 سێ گەنج دەستگیرکران کە خەڵکی دەوروبەری سۆرانن.
شەماڵ دێواری، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سۆران، نووسینگەی نەھێشتنی تاوانی دیانا دوای بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر چەند کەسێکی گومانلێکراو لەناو بازاڕی ماتۆڕفرۆشانی سۆران کە ژمارەیان سێ کەس بوون و دانیشتووی دەرەوەی سنووری سۆران و دەوروبەری بوون، لەسەر فەرمانی دادوەری سۆران دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، توانرا هەرسێ تۆمەتبار بدۆزرێنەوە و دەسگیربکرێن".
بە گوتەی گوتەبێژی پۆلیسی سۆران، تۆمەتبارەکان "دانیان بە تاوانی دزینی حەوت ماتۆڕسکیلدا ناوە، کە سیانیان دەستیان بەسەردا گیراوە".
تۆمەتبارەکان بەپێی ماددە 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ