چوار خۆپێشاندەری خەڵکی سنە مەترسیی سزای سێدارەیان لەسەرە

09-08-2023
سینا سۆما
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

چوار هاونیشتمانیی خەڵکی شاری سنە کە لە ناڕەزایەتییەکانی پاییزی پار دەستبەسەر کرابوون، بە "دژایەتیکردنی خودا" تۆمەتبار کراون، مەترسی هەیە کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا بسەپێنرێت.
 
بەپێی راپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، کەیوان زەندی، ئارام ئازاد، سەردار شاهمورادی و هوشەنگ چوارگورگە کە بە "دژایەتیکردنی خودا" تۆمەتبار کراون، ئێستا لە زیندانی ناوەندیی شاری سنەدان و مەترسیی ئەوەیان لەسەرە سزای سێدارەیان بەسەردا جێبەجێ بکرێت.
 
ئەو چوار هاونیشتمانییە مانگی کانوونی یەکەمی 2022 لە ناڕەزایەتییەکانی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و بەپێی ئەو راپۆرتە، بۆ ماوەی چەندین مانگ لە گرتووخانەی دامەزراوە ئەمنییەکانی شاری سنەدا ئەشکەنجە دراون بۆ ئەوەی دانپێدانانی ناچارییان لێ وەربگیرێت.
 
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان دەڵێت، ئەو چوار کەسە لە شوێنی جیاواز دەستبەسەر کراون، بەڵام تۆمەتبار کراون دەستیان لە کوشتنی پۆلیسێکدا هەبووە، کە رۆژی 17.11.2022 لە رێوڕەسمی چلەی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکاندا، کوژراوە.
 
ئەو چوار هاونیشتمانییە رەتیانکردووەتەوە دەستیان لە کوشتنی ئەو پۆلیسەدا هەبووبێت. ئەوان لەلایەن رێکخراوی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستگیر کراون.
 
کۆماری ئیسلامیی ئێران تاوەکو ئێستا 7 کەس لە بەشدارانی ناڕەزایەتییەکانی پاری لەسێدارە داوە. رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران پێشتر بڵاوی کردبووەوە، لانیکەم 109 خۆپێشاندەر مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

رزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور میوانی بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو بوو، باسی لە کێشە و گرفتەکانی سنووری قەزای شارەزووری کردو رایگەیاند، قەیرانی دارایی و گرفتی نەختینەیی گرفتی گەورەی بۆ دروست کردووین، "بەجۆرێک زۆرینەی ئەو پرۆژانەی هەمانن بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی نەختینەوە راگیراون".