وەزیری پەروەردە کاتی تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆی بنەڕەتی ئاشکرا دەکات: رۆژ نا رۆژێک دەبێت

09-04-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری پەروەردە کاتی دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی نۆی بنەڕەتیی راگەیاند و دەڵێت، رۆژ نا رۆژێک تاقیکردنەوە دەکرێت و نابێت مامۆستایانی ئەو قۆناخە لە قوتابخانەی حکومی و ناحکومی چاودێریی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە بن.
 
لەبارەی تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی نۆی بنەڕەتی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە رایگەیاندووە، رۆژی 29-04-2023 دەستپێدەکات و 10-05-2023 کۆتایی دێت، تاقیکردنەوەکانیش "لەبەر بەرژەوەندیی قوتابیان و خوێندکاران "رۆژ نا رۆژێک" دەبن. داواش دەکات چەند رۆژی داهاتوو خشتەی تاقیکردنەوەکان بڵاوبکەنەوە.
 
بە گوتەی وەزیری پەروەردە، نابێت مامۆستایانی پۆلی نۆی بنەڕەت لە قوتابخانە (حکومی و ناحکومییەکان) چاودێریی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی پۆلی نۆی بنەڕەتی بن.
 
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە ئەم سێ خاڵەی لەبارەی تاقیکردنەوەی نیشتمانیی نۆی بنەڕەتی بڵاوکردووەتەوە:
 
1- لەبەر بەرژەوەندیی قوتابیان و خوێندکاران، ئاگاداری (لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان)م کردووەتەوە، تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی نۆی بنەڕەتی لە خولی یەکەمدا (رۆژ نا رۆژێک) دابنێن. بە جۆرێک لە 29-04-2023 دەستپێبکات و لە 10-05-2023 کۆتا تاقیکردنەوەی خولی یەکەم بێت، و لە چەند رۆژی داهاتوودا خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم بڵاوبکەنەوە.
 
2- سەرپەرشتیاران بە شێوەیەکی چالاکانە رۆڵ دەگێڕن لە تاقیکردنەوەکان بە سەرپەرشتیارانی بنەڕەتی و ئامادەییەوە، دابەش دەبن بەسەر قوتابخانەکان (حکومی و ناحکومی) و لە قوتابخانەکان و هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دەمێننەوە.
 
3- نابێت مامۆستایانی پۆلی نۆی بنەڕەت لە قوتابخانە (حکومی و ناحکومییەکان) چاودێریی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی پۆلی نۆی بنەڕەتی بن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی بارانبارین لە رۆژهەڵاتی کوردستان. وێنە: ئەرشیڤ

لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای ورمێ باران دەبارێت

لە ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە؛ کەشناسیی پارێزگاکە رایگەیاند، بارانبارین و هەورەبرووسکە و رەشەبا تاوەکو سبەی بەردەوام دەبێت