باوکی پێشمەرگە ونبووەکە: داوا لە حکومەت دەکەین کوڕەکەمان بدۆزێتەوە

08-12-2024
سۆلین حەمەدەمین
وێنەی پێشمەرگەکە و باوکی
وێنەی پێشمەرگەکە و باوکی
نیشانەکردن شەڕ لە سووریا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوای 10 ساڵ لە بێسەروشوێنبوونی پێشمەرگەیەکی دانیشتووی ناحیەی دینارتە لە سنووری ئاکرێ، زانیارییەکی سەرەتایی دەگاتە کەسوکاری. باوکی ئەو پێشمەرگەیە دەڵێت، "ئێمەش تەنیا گوێمان لێبووە کە شوێنەکەی زانراوە، بەڵام نە بینیومانە نە گوێمان لە دەنگی بووە."
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 08ـی کانوونی یەکەمی 2024، عەبدوڵڵا خدر، باوکی عیسا، ئەو پێشمەرگەیەی 10 ساڵە ونبووە، لە بوڵتەنی کاژێر 05:00 کە شەهیان تەحسین پێشکێشی دەکات بە رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ گوێمان لێبووە کە شوێنی عیسا دۆزراوەتەوە و لە زیندانێکی سووریا بووە، بەڵام نە خۆیمان بینیوە و نە پەیوەندی پێوەکردووین."
 
باوکی ئەو پێشمەرگەیە دەڵێت، "کەسێکی گوندی خۆمان دوێنێ شەو کاژێر یەک و نیو لە تیکتۆک بینبووی کە ناوی عیسا عەبدوڵڵایان خوێندووەتەوە گوایە لە زیندانێکی سووریا بووە، جیا لەوەش ئەمڕۆ زۆر کەسی دیکە پەیوەندی پێوەکردووین کە ئەوانیش گوێبیستی بوون، بەڵام وەک خۆمان هیچمان نەبینووە و نەبیستووە."
 
عەبدولڵا خدر داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بکەن و ئەگەر راست بێت کوڕەکەیان بۆ بدۆزێتەوە. "دەڵێن عیسا ئازادکراوە و ئێستا لە زیندان نەماوە."
 
عیسا عەبدوڵڵا خدر، کە ئێستا تەمەنی 45 ساڵە، ژیانی هاوژینی پێکهێنابوو و باوکی 6 منداڵە، لە ساڵی 1991ـەوە پێشمەرگەیە. لە 2ـی ئابی 2014 لە کاتی هێرشی داعش بۆ سەر زوممار لە ئەرکی پێشمەرگایەتیدا بووە و بێسەروشوێن بووە. دوای چەند مانگێک زانیاری بە خێزانەکەی گەیشتووە کە لە زیندانێکی داعش دایە لە شاری موسڵ.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەو چوار ساڵەدا زۆرترین کەس لە ساڵی 2021 خنکاون. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە.

بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە چوار ساڵدا 116 کەس لە ئاودا خنکاون

بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە چوار ساڵی رابردوودا 224 کەس لە رووداوی جیادا گیانیان لەدەستداوە کە 116یان لە ئاودا خنکاون. لە هەمان ئەو ماوەیەدا بەهۆی رووداوی جیاوە هەزار و 218 ئۆتۆمبێل سووتاون.