رووداو دیجیتاڵ
محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی، پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی کرد.
رۆژی پێنجشەممە، 03-11-2022، کۆنگرەی 14ی پارتی لە شاری دهۆک دەستیپێکرد و لە یەکەم رۆژدا و لەسەر داوای سەرۆک مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی وەکو جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی دەستنیشان کرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، 08-11-2022، نووسینگەی راگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی کردووە و "پیرۆزبایی و هیوای سەرکەوتنی" لە کارەکەی بۆ خواستووە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، نێچيرڤان بارزانى، جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان "سوپاسى محه‌ممه‌د حه‌لبووسى كرد بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزباييان و هيواى خواست هه‌موو هێز و لايه‌نه عێراقييه‌كان پێكه‌وه هاريكار و ته‌با بن بۆ تێپه‌راندنى ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌م عێراق و گه‌ياندنى وڵات به كه‌نارى ئارامى و سه‌قامگيرى."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ