زێڕنگەرێک کە باوکی سێ منداڵە لە عەینکاوە خۆی دەکوژێت

08-09-2020
نورا ئەمجەد
نیشانەکردن عەینکاوە زێڕنگەر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پیاوێکی کریستیان کە دانیشتووی شارۆچکەی عەینکاوەیە بە هۆکارێکی نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، پیاوەکە خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە و بچووکەکەیان ساڵ و نیوێکە.
 
ریڤان پۆلیس ئیشۆ، لە دایکبووی ساڵی 1988ـە و پێشتر فۆتۆگرافەر بووە، بەڵام دواتر پیشەکەی گۆڕیوە بۆ زێڕنگەری لە عەینکاوە. 
 
ریڤان رۆژی دووشەممە لە ماڵەکەی خۆی لە عەینکاوە بە گوللە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، بە گوتەی خزمێکی نزیکیشی، شەوێک بەر لە رووداوەکە لەگەڵ ماڵی خوشکەکەی لە ماڵی خۆی دانیشتبوون، دوای ئەوەی ماڵی خوشکەکەی لە درەنگانی شەو دەڕۆنەوە ماڵی خۆیان داوای لە هاوسەرەکەی و منداڵەکانی کردووە "بە تەنیا بەجێبهێڵن" و ئەوان بڕۆنە سەرەوە. دوای ماوەیەک هاوسەرەکەی هەوڵدەدات داوای یارمەتی لە ماڵی خوشکی مێردەکەی بکات کە لە هەمان گەڕەکن، بەڵام ریڤان رێگری لێدەکات و مۆبایلەکەی لێدەستێنێت.
 
دەگوترێت ریڤان تا بەیانی ئەو رۆژە نەخەوتووە و خەریکی خواردنەوەی کحول بووە، دواتر هاوسەرەکەی لە نزیک کاژێر 9:00 سەر لە بەیانی خەوی لێدەکەوێت و ئاگای لێنامێنێت. پاش نزیکەی دوو کاژێر خەبەری دەبێتەوە و دەبینێت کە ریڤان لە ناو ماڵەکەدا کەوتووە و خەڵتانی خوێن بووە. 
 
باوکی ریڤان لەگەڵ کوڕەکەی لە یەک ماڵدا ژیاوە، بەڵام ئەو رۆژە لە ماڵ نەبووە و سەردانی گوندی خۆیانی کردووە، ریڤان لە ژوورەکی باوکی بە خوێنەوە دۆزراوەتەوە، بەڵام بو گوتەی خزمەکەی کە قسەی بۆ رووداو کردووە، پاش ئەوەی تەقەی لە خۆی کردووە، بە خوێنەوە بۆ ماوەیەک لە تەواوی ماڵەکەدا سوڕاوەتەوە. 
 
هاوسەری ریڤان گوایە گوتویەتی کە گوێی لە دەنگی گوللە نەبووە. بە پێی زانیارییەکانی رووداو باری ئابووری ریڤان باش بووە و پێشتر کێشەی خێزانی نەبووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.