کەشناسی: خۆڵبارین بەردەوام دەبێت

08-08-2022
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە ئێوارەی دوێنێ یەکشەممەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، کەشناسیی هەرێمی کوردستانیش رایدەگەیێنێت، تاوەکو بەرەبەیانی سبەی سێشەممە بەردەوام دەبێت؛ بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی دەڵێت: پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 8ـی ئاب تاوەکو بەرەبەیانی رۆژی 9ـی ئاب خۆڵبارین بەردەوام دەبێت؛ دواتر ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ تۆزێکی سووک لە ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان.
 
رۆژی دووشەممە 8ـی ئابی 2022، ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆش خۆڵبارین بەردەوام دەبێت، بەڵام رێژەکەی بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات؛ پلەی گەرما ئەمڕۆش نزمتر دەبێت بەراورد بە رۆژانی رابردوو، سبەینێ کەمێک بەرزدەبێتەوە؛ بەگشتی کۆتایی هەفتە پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە." 
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراوی ئەمڕۆ دووشەممەی بەمشێوەیە بڵاوکردووەتەوە: کانی ماسێ 19 پلەی سیلیزی، حاجی ئۆمەران و سیدەکان 22 پلەی سیلیزی.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرما سبەی 9ـی ئاب، بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 43 پلە
 
سلێمانی: 41 پلە
 
دهۆک: 40 پلە 
 
کەرکووک: 45 پلە 
 
زاخۆ: 42 پلە 
 
هەڵەبجە: 42 پلە 
 
سۆران: 40 پلە
 
راپەرین: 41 پلە
 
گەرمیان: 44 پلە

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کامێرایەکی خاڵ بۆ خاڵ لە رێگەی دووکان - سلێمانی. وێنەكە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە: رووداو/ئەرشیڤ

28 کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەنێوان تاسڵوجە – چەمچەماڵ دەکەونەکار

هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگەدار دەکاتەوە کە ئەم چوارشەممەیە کاژێر 12:00ی نیوەڕۆ کامێرا جێگیرەکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی لەنێوان تاسڵوجە و چەمچەماڵ، کە خاڵ بۆ خاڵن، دەکەونەکار