لە دهۆک سێ هۆتێل بۆ تووشبووانی کۆرۆنا تایبەت دەکرێن

08-08-2020
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
تاوەکو ئێستا زیاتر لە هەزار و 50 تووشبووی کۆرۆنا لە دهۆک تۆمارکراون
تاوەکو ئێستا زیاتر لە هەزار و 50 تووشبووی کۆرۆنا لە دهۆک تۆمارکراون
نیشانەکردن دهۆک کۆرۆنا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سێ هۆتێل لە دهۆک کرانە نەخۆشخانە بۆ تووشبووانی ڤایرۆسەکە و نەخۆشخانەکانی تر پڕ بوون. لە هەفتەی رابردوودا هێندەی پێنج مانگی رابردوو تووشبووی کۆرۆنا لەو پارێزگایە تۆمارکراون.
 
تووشبوویەکی کۆرۆنا دەڵێت، "سەرەتا برایەکم تووشبوو. دواتر ئێمەش پشکنینمان کرد و تووشبووبووین. تێکەڵاویی کەسمان نەکردووە و کەسمان تووش نەکردووە".
 
لە دهۆک سێ نەخۆشخانەی تایبەت بۆ تووشبووانی کۆرۆنا دابین کرابوون و ئێستا جێیان نەماوە بۆیە هۆتێل کراونەتە نەخۆشخانە.
 
حه‌مزه‌ ره‌زیكی، گوتەبێژی تەندروستیی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەوانەی تازە تووشی ڤایرۆسەکە دەبن لە هۆتێل چارەسەریان دەکەین. پزیشکەکانمان بۆ چارەسەر سەردانیان دەکەن و چاودێرییان دەکەن".
 
شاری سۆرانی سەر بە پارێزگای هەولێریش رەوشەکەی وەک دهۆکە و نزیکەی نیوەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرچاوەکەیان نادیارە.
 
كاروان جه‌مال، به‌رێوەبه‌ری ته‌ندروستیی سۆران بە رووداوی راگەیاند، "زیاتر لە نیوەی تووشبووانی ئێستا سەرجاوەی تووشبوونیان نادیارە. ئەوەیش ئاماژەیەکی خراپە".
 
لە دهۆک تاوەکو 31ـی تەممووز 523 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکرابوون، بەڵام لە ماوەی هەشت رۆژدا ژمارەکە لە هەزاری تێپەڕاند.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی بارانبارین لە رۆژهەڵاتی کوردستان. وێنە: ئەرشیڤ

لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای ورمێ باران دەبارێت

لە ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە؛ کەشناسیی پارێزگاکە رایگەیاند، بارانبارین و هەورەبرووسکە و رەشەبا تاوەکو سبەی بەردەوام دەبێت