گەشتى ئاسمانیی راستەوخۆ لەنێوان هەولێر و بەغدا بۆ جۆرجیا دەستپێدەکات

08-06-2023
هەستیار قادر
نیشانەکردن جۆرجیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یەکەم گەشتى ئاسمانیی راستەوخۆ  ئەمڕۆ لەنێوان هەردوو فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی هەولێر و بەغدا بۆ فڕۆکەخانەى تبلیسی پایتەختى جۆرجیا دەستپێدەکاتەوە، کە لەدوای شەڕی داعشەوە راگیرابوون.
 
وەزارەتى گواستنەوەى عێراق لە راگەیێندراوێکدا دەستپێکردنى ئەو گەشتانەى بڵاوکردەوە، کە وەک قۆناخى یەکەم هەموو رۆژانی پێنجشەممە یەک گەشت دەکرێت.
 
وەزارەتەکە ئاماژەى بەوەداوە دەستپێکردنەوەى ئەو گەشتە راستەوخۆیانە لە دواى نۆ ساڵ دێت لە راگرتنى، لە قۆناخى دووەمدا ژمارەى گەشتەکان زیاتر دەکرێن. 
 
بەگوێرەى رێنماییەکانى وەزارەتى گواستنەوەى عێراق، ڤیزاى گەشتکردن بۆ جۆرجیا بۆ ماوەى شەش مانگ دەبێت و وەرگرتنی ڤیزاکەش حەوت بۆ 10 رۆژى پێدەچێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەختیار قادر، پەیامنێر و ئیبراهیم عەدنان، وێنەگری تۆڕی میدیایی رووداو.

دوای پێنج کاژێر لە دەستگیرکردنیان تیمەکەی رووداو لە مەخموور ئازادکران

بەختیار قادر، پەیامنێر و ئیبراهیم عەدنان، وێنەگری تۆڕی میدیایی رووداو لە کاتی رووماڵ دا و لە بازگەی مەخموور، لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق دەستگیرکران.