سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی سلێمانی: ئۆتۆمبێل بە قیست و ئۆفەری دیاریکراو بە فەرمانبەرانی تەندروستی دەدرێت

08-05-2023
نازەنین گۆران
نیشانەکردن ئۆتۆمبێل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی لقی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ لێکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیایەک واژۆدەکەن تاوەکو ئۆتۆمبێل بە قیست و داشکانێکی دیاریکراو بە فەرمانبەرانی تەندروستی بدرێت. 
 
رۆژی دووشەممە 08-05-2023 هاوژین عوسمان، سەرۆکی لقی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "کاژێر 06:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ لێکتێگەیشتنێک لەگەڵ کۆمپانیایەک واژۆدەکەین بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێل بە داشکان و هەندێک خزمەتگوزاری بە فەرمانبەرانی تەندروستی بدەن".
 
سەرۆکی لقی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی دەڵێت، "کۆمپانیای چێریی لقی سەرەکیان لە بەغدایە، لە هەولێر لقیان هەیە و سێ مانگە لە سلێمانیش لقیان کردووەتەوە. ئۆفەرێکمان لێ وەرگرتوون کە بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک نزیکەی هەزار دۆلار داشکاندن بکەن، ئەوەش لە ئۆتۆمبێلێک بۆ ئۆتۆمبێلێکی دیکە دەگۆڕێت؛ هاوکات پارەی رسووماتی ئۆتومبێل و ژمارە وەرناگیرێت".
 
بەگوتەی هاوژین عوسمان، شەش مانگ گەرەنتییان لە کۆمپانیاکە وەرگرتووە بۆ گێڕ و مەکینە و کاروباری کارەبایی ئۆتۆمبێلەکە و دەشڵێت "بۆ ماوەی ساڵێک، خزمەتگوزارییەکانی گۆڕینی رۆن و هایدرۆلیک لەسەر کۆمپانیاکە دەبێت. یەکێکی دیکە لە خاڵە هەرە گرنگەکان ئەوەیە؛ خەڵک مامەڵەکانی دیکەی هاوشێوەی بەگومانەوە دەکرد، چونکە مامەڵە لەگەڵ سێ لایەن دەکرا؛ ئەوانیش بانک، کۆمپانیا و رێکخراو بوون، بەڵام ئێمە راستەوخۆ لەگەڵ کۆمپانیا مامەڵە دەکەین و هیچ بانکێک لە نێوانماندا نییە، واتە خەڵک کە بچێت مامەڵە بکات، دەچێتە بەشی ژمێریاریی کۆمپانیاکە."
 
سەرۆکی لقی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی لەبارەی قیستی ئۆتۆمبێلەکە دەڵێت، "لە ئۆتۆمبێلێکەوە بۆ ئۆتۆمبێلێکی دیکە جیاوازە؛ بۆ نموونە 40٪ـی پارەکە دەدەیت و 60٪ـی بە قیستی سێ ساڵ دەدرێت و 8٪ـی دەچێتەسەر، چونکە هیچ کۆمپانیایەک نییە بێ سوود بیکات."
 
هاوژین عوسمان دەڵێت، کۆمپانیای چێریی لە هەولێریش لقیان هەیە و ئەو ئۆفەرە فەرمانبەرانی تەندروستیی هەولێریش دەگرێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.