گەنجێکی خەڵکی دیالە لە کەرکووک ژنێک دەخنکێنێت

08-04-2023
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک دەڵێت، دوای ئەوەی بەیانیی ئەمڕۆ گەنجێک ژنێکی لەنێو ماڵەکەی خۆی کوشت و هەڵات، پۆلیسی کەرکووک دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد و بکوژەکەی دوای سێ کاژێر دەستگیر کرد.
 
رۆژی شەممە 08-04-2023 رائید عامر شوانی، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بەیانیی ئەمڕۆ ژنێک لە گەڕەکی عەدەنی شاری کەرکووک لەلایەن کوڕێکی گەنجەوە کوژرا و دوای سێ کاژێر لە بەدواداچوونی پۆلیس، بکوژ دەستگیر کرا.
 
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک گوتیشی، "ئەو ژنە ناوی (خ. م. م)ە و تەمەنی 58 ساڵە، لەگەڵ کوڕێکی و بوکێکی خۆیدا ژیاوە، بەیانیی ئەمڕۆ دەوروبەری کاژێر 9:30 خولەک لە ماڵەوە لەلایەن کوڕێکەوە دەخنکێندرێت و دواتر کوڕەکە هەڵدێت."
 
بکوژەکە تەمەنی 21 ساڵە و خەڵکی دیالەیە. رائید عامر شوانی دەشڵێت، ئەو ژنە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کوژراوە و ئێستا بکوژ دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
 
ئامادەکردن: نازەنین گۆران و هەردی محەممەد

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نموونەیەکی مۆبایلەکە.

یەکەم کارگەی مۆبایل لە هەولێر دەستی بە بەرهەمهێنان کرد

گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، یەکەم کارگەی دروستکردنی مۆبایل لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە هەولێر دامەزراوە و دەستی بە بەرهەمهێنانی مۆبایل کردووە، بڕیارە ئەم مانگە یەکەم نموونەی مۆبایلی زیرەک بخاتە بازاڕەکانەوە.