نێچيرڤان بارزانى و عه‌ممار حه‌كيم جەخت لە تێپەڕاندنی ياساى بودجه‌ له‌ پەرلەمانی عێراق دەکەنەوە

08-04-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
کۆبوونەوەی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و عه‌ممار حه‌كيم، سه‌رۆكى ره‌وتى حيكمه‌
کۆبوونەوەی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و عه‌ممار حه‌كيم، سه‌رۆكى ره‌وتى حيكمه‌
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ سه‌رۆكى ره‌وتى حيكمه‌ کۆبووەوە و جەختیان لە پشتگيريى لايه‌نه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى ياساى بودجه‌ له‌ پەرلەمانی عێراق كرده‌وه. 
 
رۆژی شه‌ممه‌ 08-04-2023، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ درێژه‌ى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ عه‌ممار حه‌كيم، سه‌رۆكى ره‌وتى حيكمه‌ كۆبووه‌وه‌.
 
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، دۆخى سياسيى وڵات و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر به‌غدا و دوا رێككه‌وتنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵيى عێراقيان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت تاوتوێ كرد.
 
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هه‌ردوولا لێكگه‌يشتن و گفتوگۆى هه‌ولێر و به‌غدايان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ته‌واوى كێشه‌كانى وڵاتيان به‌ پێویست و ئه‌رێنی زانى؛ هه‌روه‌ها جه‌ختيان له‌ گرنگيى جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكومه‌ت و پشتگيريى لايه‌نه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى ياساى بودجه‌ له‌ پەرلەمانی عێراق كرده‌وه‌.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و وڵاتانى دراوسێ و دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى تاوتوێ كرا. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە