رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بۆ بەشداریکردن لە پرسەی قوربانییانی دوو تەقینەوەکەی شاری کرمان، چووە کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر و پرسه‌نامه‌يه‌كى له تۆمارى پرسه‌دا نووسى، پێی راگەیاندن عێراق و هه‌رێمى كوردستان وه‌ك قوربانيى ده‌ستى تیرۆر، باشتر له خه‌م و په‌ژاره‌یان تێدەگەن.
پرسەکەی کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر بۆ قوربانییانی دوو تەقینەوەکەی دوانیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە (03-01-2024)ـی شاری کرمانە، کە لە نزیک گۆڕی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و لە کاتی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی چوارەمین ساڵیادی کوژرانی، روویاندا.
نێچيرڤان بارزانى، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ كۆنسوڵى گشتيى ئێران، وێڕاى گه‌ياندنى پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌ميى هه‌رێمى كوردستان به سه‌ركردايه‌تى، حكومه‌ت و گه‌لى ئێران، پرسه‌نامه‌يه‌كى له تۆمارى پرسه‌دا نووسى. کە تێیدا ئاماژه‌ى به‌وه كرد؛ له عێراق و هه‌رێمى كوردستان وه‌ك قوربانيى ده‌ستى تیرۆر، باشتر له خه‌م و په‌ژاره‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانييان تێده‌گه‌ن و وێڕاى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، هيواى زوو چاكبوونه‌وه‌ى بۆ برينداران خواست.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هێرشه‌كه‌ى به سه‌لمێنه‌رى مه‌ترسيى راسته‌قينه‌ى تيرۆر زانى و، لە پرسەنامەکەدا نووسیویەتی "بۆيه پێويستيمان به به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش له ناوچه‌كه و جيهاندا هه‌يه، بۆ له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش كه دوژمنى هاوبه‌شى ئێمه و كۆمارى ئيسلاميى ئێران و جيهانه."
بەهۆی تەقینەوەکان، تائێستا 91 کەس گیانیان لەدەستداوە. محەممەد سابری، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی شاری کرمان رۆژی شەممە رایگەیاندبوو "جگە لەوانەی گیانیان لەدەستداوە، ئێستا 103 کەس لە بریندارانی رووداوەکە لە نەخۆشخانەکاندا خەوێندراون."
رۆژێک دوای تەقینەوەکان، داعش بەرپرسیاریێتیی خۆی لێیان راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، تەقینەوەکان بە پشتێنی بۆمبڕێژکراو لەلایەن دوو خۆکوژەوە کراون. رۆژی هەینی، وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران لە راگەیێندراوێکدا گوتی "لەو دوو تیرۆریستەی خۆیان تەقاندووەتەوە، یەکێکیان هاووڵاتی تاجیکستانە و ناسنامەی تیرۆریستەکەی دیکە تاوەکو ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ