خوشک و برایەکی دووانەی نەخۆشیی ئۆتیزم بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە لە ماڵەوە چاودێری دەکرێن

07-08-2024
ڤەژین موراد
.
.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

خوشک و برایەکی دووانە لە هەولێر تەمەنیان 12 ساڵە بەڕێژەی 95٪ ئۆتیزمیان هەیە و دایک و باوکیان بەهۆی درەنگ دابەشکردنی مووچەوە ناچارن خۆیان چاودێرییان بکەن. 
 
لەنیا و ئاراس کچ و کوڕی محەممەد عەزیزن، باوکیان 20 ساڵە مامۆستایە و دەڵێت، مانگانە 250 هەزار دیناری بۆ خەرجی سەنتەر و پزیشک داوە، بەڵام درەنگ دابەشکردنی مووچە ئەوانی ناچار کردووە خۆیان لە ماڵەوە چاودێرییان بکەن.
 
محەممەد عەزیز باس لەوە دەکات کە پێشتر کوڕەکەی دووجار وون بووە و قاچەکانی شکاون، کچەش چەندین جار لە کاتی تووڕەبوون پەلاماری خۆی و خێزانەکەی داوە.
 
محەممەد عەزیز دەڵێت: "هەندێک حاڵەت هەیە ئەگەر من لەماڵ نەبم دایکەکە ناتوانێت خواردنیش ئامادە بکات، چونکە دوو منداڵن رەنگە یەکێک بچێتە کۆڵان یان حەوشە دەبێت بەدوای دا بچێت و نازانیت چی لە ئەوەی دیکە دەکات."
 
ئەم ساڵ بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی ئۆنڵاین زیاتر لە 20 هەزار کەسی نیڤشکان ناوی خۆیان تۆمارکرد بۆ وەرگرتنی مووچە، لەنێویاندا بەپێی هەڵسەنگاندن و بڕیاری لیژنەیەکی پزیشکی، زیاتر لە 13 هەزار ناو تۆمارکران و رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کراون.
 
سەرۆکی رێکخراوێکی نیڤشکانان پێیوایە دابینکردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ کەسانی نیڤشکان دەتوانێت کەمێک لە ئازارەکەیان کەم بکاتەوە و گرفتەکانیان چارەسەر بکات.
 
مەسعود ئەنوەر، سەرۆکی کۆمەڵەی ژین رایگەیاند: "بەشێکی زۆریان پێویستیان بە کورسی نیڤشکانە بۆیە ئەگەر بێتو لە کاتی خۆیدا ئەو بڕە هاوکارییەی کە بڕەکەی زۆر کەمیشە دابین بکرێت، بەڵام ئەو نیڤشکانانە کەم و زۆر دەتوانم بڵێم قەناعەتییان هەیە و پێی رازین ئەگەر لە کاتی خۆیدا پێیان بدرێت."
 
تاوەکو ئێستا نزیکەی 75 هەزار نیڤشکان لە هەرێمی کوردستان هاوکارییان دەکرێت. گەرچی ناو تۆمارکردن نزیکەی 10 ساڵ بوو لە هەرێمی کوردستان وەستابوو، بەڵام لە عێراق ساڵ بە ساڵ پڕۆژەکە فراوانتر دەبێت و چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگە دەگرێتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان. وێنە: رووداو/ئەرشیڤ

خوێندنی باڵا: بۆ دامەزراندنی وانەبێژان چاوەڕێی فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیرانین

وانەبێژانی خوێندنی باڵا، هاوشێوەی وانەبێژانی پەروەردە، داوای بەگرێبەستکردنیان دەکەن. بەرپرسێکی خوێندنی باڵا دەڵێت، ناوی وانەبێژان لە ئەنجوومەنی وەزیرانە و چاوەڕوێی فەرمانی ئەوانن