پاسپۆرتی سلێمانی: لە مەودوا دەرهێنانی پاسپۆرت کارتی زانیاریی ناوێ

دوێنێ کاژێر 10:03
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی دەڵێت، بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی عێراق بڕیاری داوە لەمەودوا بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت، کارتی زانیاری پێویست نییە و ئەوەیشی بە "بڕیارێکی گرنگ" ناوبرد. دەشڵێت، بڕیارەکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کاری پێدەکرێت.
 
رۆژی سێشەممە، 07ـی کانوونی دووەمی 2025، عەمید سالار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پاسپۆرتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە ئەمڕۆوە بۆ مامەڵەی پاسپۆرت پێویست بە کارتی زانیاری ناکات، هاووڵاتییان تەنیا کارتی نیشتمانی لەگەڵ خۆیان بێنن بەسە."
 
لەبارەی بڕیارەکەوە، بەڕێوەبەری گشتیی پاسپۆرتی سلێمانی دەڵێت، "ئەم بڕیارە لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە دەرکراوە، هەموو هەرێمی کوردستان و عێراقیش دەگرێتەوە."
 
بە گوتەی سالار عەبدوڵڵا، "ئەم بڕیارە گرنگە؛ بۆ خزمەتی خانمان بە تایبەتی، چونکە لە عێراق پێویست بوو کارتی زانیاری بە ناوی پیاو بێت، کاتێک ئافرەتێک دەهات بۆ مامەڵەی پاسپۆرت، کارتی زانیاری بە ناوی خۆی بووایە، بە نووسراوێک دەماننارد بۆ فەرمانگەی کارتی زانیاری، تاوەکو لەوێ پشتڕاست بکرێتەوە کە بۆ بەناوی خۆیەتی."
 
بەڕێوەبەری گشتیی پاسپۆرتی سلێمانی گوتی، "ئەم رێکارانەی پێشووتر هاووڵاتییانی زۆر ماندوو دەکرد و کاتی زۆری پێویست بوو، بۆیە ئەم هەنگاوە لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییانە و لە ئەمڕۆوە لای ئێمە کاری پێکراوە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی ساتی بۆردوومانەکە و بریندارێک کە لەلایەن هاونیشتمانییەکەوە بۆ رووداو نێردراون

هەسەدە: تورکیا بە درۆن خەڵکی سڤیلی لە بەنداوی تشرین بۆردوومان کرد

هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، "تورکیا لە رێگەی درۆنەوە ئەو خەڵکی سڤیلەی رۆژئاوای کوردستان دەکاتە ئامانج کە بەرەو بەنداوی تشرین دەچن و دەیانەوێت قەڵخانێکی مرۆیی لەو ناوچەیە دروست بکەن، تاوەکو رێگە لە ‌هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر بەنداوەکە بگرن."