رووداو دیجیتاڵ
بەبۆنەی کۆچی دوایی حاجی محەممەد گەردی، باوکی بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو، رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی پرسە و سەرەخۆشی ئاراستە دەکات و دەڵێت، "لە خوای گەورە داواکارین رۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامیتان پێببەخشێت."
عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەیامی سەرەخۆشییەکەیدا نووسیویەتی، "بۆ کۆچی دوایی (حاجی محەممەد عەلى گەردی) باوکی بەڕێزتان، پرسە و ھاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەین."
رۆژی شەممە 06-08-2022 حاجی محەممەد عەلی محەممەد، باوکی ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو لە تەمەنی 92 ساڵیدا لە سۆران کۆچی دواییکرد.
دەقی پرسەنامەکە:
بەڕێز کاک ئاکۆ محەممەد
بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو
بۆ کۆچی دوایی (حاجی محەممەد عەلى گەردی) باوکی بەڕێزتان، پرسە و ھاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەین.
لە خوای گەورە داواکارین رۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامیتان پێببەخشێت
عیرفان علی عبدالعزیز
رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ