رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە شەمزینانی باکووری کوردستان، چوار ئەندامی بنەماڵەیەک گیانیان لەدەستدا.
لێهات مەحموود، لە گوندی بیسکای سەر بە قەزای رووبارۆکی جۆلەمێرگ، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "رووداوەکە لەنێوان شەمزینان و گەڤەری سەر بە جۆلەمێرگ روویداوە، کاتێک بەرەو وان چوون لە باشقەلا بەهۆی خێراییەوە شوفێری ئۆتۆمبێلەکە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون".
لە ئەنجامی رووداوەکە چوار کەسی بنەماڵەیەک گیانیان لە دەستدا، کەسێكیش بریندارە و دۆخی تەندروستیی جێگیرە.
لێهات مەحموود لەبارەی ناوی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەیاز لەزگین رزەیی شوفێر لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە، هەریەکە لە خەیاڵ محەممەد ئەمین سەعید، مینا فەرید رەزەیی و جیهاد محەممەد ئەمین سەعید گرانەیی لە نەخۆشخانەدا گیانیان لەدەستداوە. هەروەها کەسکین شێمەد رەزەیی لە نەخۆشخانەیە و باری تەندروستیی جێگیرە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ