کەشناسی: ئەمڕۆ تاوەباران و سبەیش نمەباران دەبارێت

07-03-2024
نیشانەکردن کەشوهەوا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیى کەشناسی و بوومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ 48 کاژێری داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند "ئەمڕۆ تاوەباران و سبەیش نمەباران دەبارێت."
 
بەپێی بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 7-3-2024) ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، هەندێ کات بۆ هەورى تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ تاوەباران لە هەندێ ناوچەى جیاجیا، بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنوورییەکان، لەگەڵ زیادبوونى خێرایى با لە زۆربەى کاتەکاندا. 
 
بەگوێرەی پێشبینییەکان خێرایی با مامناوەند دەبێت و لەنێوام 15 – 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاژێرێکدا، هەندێ کات بۆ سەرووى 20 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا زیاددەکات. پلەی گەرماش نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. 
 
سەبارەت بە کەشوهەوای رۆژی هەینیش، کەشناسی پێشبینی کردووە، ئاسمان لە زۆربەى کاتەکان نیمچەهەور بێت، بە گشتى ئەگەرى نمەبارانى کەم لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان لە کاتى جیاجیادا هەیە.
 
هەر بەپێی پێشبینییەکان خێرایى با لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاژێرێکدا. پلەی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ. 
 
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:
 
هەولێر : 21
سلێمانی: 18 
دهۆک: 19   
زاخۆ: 19       
هەڵەبجە: 19
کەرکووک: 21
سۆران: 17
حاجی ئۆمەران: 10
گەرمیان: 23

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە