رووداو دیجیتاڵ
دوای پێنج رۆژ، تەرمی کچە خنکاوەکەی نێو دەریاچەی حەمرین دۆزرایەوە.
عەقید مەیسەم سەلمان شەممەری، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە، ئەمڕۆ سێشەممە، 07-01-2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ تیمەکانی غەواس (ژێردەریایی) تەرمی مەلاک ئەحمەد-یان لە دەریاچەی حەمرین دۆزییەوە.
مەلاک ئەحمەدی تەمەن 17 ساڵ، قوتابیی پۆلی 12 لەگەڵ خێزانە هەشت کەسییەکەیان کە خەڵکی قەزای شارەبانن، ئێوارەی هەینی، 03-01-2025 بۆ سەیران چوونە دەریاچەی حەمرین، سەرکەوتنە نێو بەلەمێک و دواتر بەلەمەکەیان سەراوبن بوو.
ئەندامانی خێزانەکە هەموویان رزگار کران، تەنیا مەلاک نەبێت، کەوتە نێو دەریاچەکە و نەتوانراوە رزگاربکرێت.
تاوەکو ئەمڕۆ پرۆسەی گەڕان بەدوای تەرمەکەی بەدەوام و ئێوارە دۆزرایەوە. تیمی غەواس لە هەرێمی کوردستان بەشداربوون لە گەڕان بەدوای تەرمی مەلاک ئەحمەد.
دەریاچەی حەمرین لە سنووری پارێزگای دیالەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ