قوتابییانی سەیدسادق 117 رۆژە چاوەڕوانیی کردنەوەی دەرگەی قوتابخانەکانن؛ 'قەرەبوو ناکرێتەوە'

08-01-2024
سازگار سەڵاح
دەرگەی قوتابخانەکانی سەیدسادق تائێستا داخراون
دەرگەی قوتابخانەکانی سەیدسادق تائێستا داخراون
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دوای 117 ڕۆژ لە چاوەڕوانی، لە سەیدسادق دەرگەی قوتابخانەکان بە تەواوی نەکراونەتەوە، قوتابییانی پۆلی 12 خۆیان بە زەرەرمەندی سەرەکی دەزانن. 
 
ئەیوب عەلی، قوتابییەکی پۆلی 12ـەیە لە ئامادەیی زەند لە سەیدسادق، وەکو خۆی باسی دەکات بۆ بەدەستهێنانی نمرەیەکی بەرز لە پشووی هاویندا چووەتە خولێکی وانەگوتنەوە، بەڵام پێی وایە هێندە درەنگە بۆ کردنەوەی دەرگەی قوتابخانەکان کاریگەری لەسەر نمرەکەی دەبێت. 
 
ئەيوب علی هەروەها دەڵێت، "ئەم سنوورەی ئێمە تاکە سنوورە کە خوێندن تێيدا نەکراوەتەوە، من وەک خوێندکارێک هاوين بەشداريم کردووە لە خول بۆ ئەوەی لە 12 بگەم بە هيواکەی خۆم، چونکە من ماوەی 11 ساڵە شەونخوونی و هەموو هەوڵێکی خۆمم خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی بە هيواکەم بگەم، ئێمەی خوێندکاران هيج هيوايەکمان نەماوە خوێندنی ئەم ساڵ تێکچووە."
 
محەممەد عوسمان، قوتابییەکی دیکەی سەیدسادق بوو گوتی، "خۆی قەرار وابوو ئێمە لە وەرزی يەکەم ئەم هەموو مەنهەجە بخوێنرێت، بەڕای من قەرەبوويەکی وەها ناکرێتەوە چ بە مامۆستا چ پەروەردە چ قوتابی، ئێمە دەبێت هەوڵ بدەين ئەوەی ماوە فريای بکەوين هەرچەندە بڕواناکەم چونکە مەنهەجێکی زۆر فەوتاوە قەرەبووی پۆلی 12 ئەستەمە."
 
مامۆستا جووتیار ئەکرەم زياتر لە 10 ساڵە مامۆستای پۆلی 12ـەیە و ئەویش پێی وايە قەرەبووکردنەوەی خوێندنی ئەم ساڵی پۆلی 12 ئەستەمە و دەڵێ، "من ئەزموونی زياتر لە 10 ساڵ لە پۆلی 12م هەيە، ئێمە کاتێک پۆلی 12 دەستی پێدەکرد خۆناساندنيشمان نەبوو دەستمان بە وانە خوێندن دەکرد، بەڕای من هيچ قەرەبوويێک ناکرێتەوە بۆ ئەو جەوەی لە مانگی 10 و 11 و 12 بۆ خوێندکار دەرخسێت، خوێندکار لە مانگی 3 خەوێ دێ حەزی لە سەفرە و دەرچوون و سەيرانە بڕوا ناکەم بە ئاسانی بتوانرێت قەرەبوو بکرێتەوە."
 
لە سەرجەم قۆناخەکانی خوێندن بڕیاربوو ئەم ساڵ هەزار قوتابی لە سنووری بەڕێوەبەرايەتیی پەروەردەی سەيدسادق بخوێنن بەڵام بەهۆی بايکۆت و خۆپێشاندانی مامۆستايانەوە دەرگەی قوتابخانەکان بەداخراویی مایەوە.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شارەزوور.

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

رزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور میوانی بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو بوو، باسی لە کێشە و گرفتەکانی سنووری قەزای شارەزووری کردو رایگەیاند، قەیرانی دارایی و گرفتی نەختینەیی گرفتی گەورەی بۆ دروست کردووین، "بەجۆرێک زۆرینەی ئەو پرۆژانەی هەمانن بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی نەختینەوە راگیراون".